English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
قائیمقامیه‌تی سلێمانی داوا له‌هاوڵاتیان ده‌كات ئه‌م جۆره‌ ده‌رمانه‌ به‌كارنه‌هێنن
2021-01-26 [10:42 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

قائیمقامیه‌تی سلێمانی له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس هاتووه‌، رایگه‌یاند، له‌سه‌ر سكاڵای هاوڵاتیان، قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر بڕێك ده‌رمانی نایاسایدا ده‌گرێت و نوێنه‌ری ته‌ندروستی سلێمانی_ش داوا له‌ هاوڵاتیان ده‌كات ئه‌و جۆره‌ ده‌رمانانه‌ به‌كارنه‌هێنن.

د. په‌رست نه‌قشبه‌ندی، پزیشكی ده‌رمانساز و نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی له‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، رایگه‌یاند: له‌سه‌ر سكاڵای هاوڵاتیان، لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێك ده‌رمانی زیادكردن و كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشدا گرتوه‌ كه‌به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی هاوه‌رده‌ی شاری سلێمانی كراوه‌.

وتیشی: به‌كارهێنانی ده‌رمان پێویسته‌ له‌لایه‌ن‌ پزیشكی تایبه‌تمه‌نده‌وه‌‌ دیاری بكرێت و له‌ ده‌رمانخانه‌ فه‌رمییه‌كان بكڕێت وه‌هه‌روه‌ها پزیشكی ده‌رمانساز شێوازه‌كه‌ی بۆ نه‌خۆشه‌كان رونبكاته‌وه‌، پاشان به‌كاربهێنرێت.

رونیكرده‌وه‌: ئه‌و ده‌رمانانه‌ی له‌ڕیگه‌ی په‌یجه‌كانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌شێوه‌ی ئۆنلاین به‌هاوڵاتیان ده‌فرۆشرێت نایاساییه‌ چونكه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی نازانرێت پێكهاته‌كه‌ی چییه‌، ئه‌و ده‌رمانانه‌ به‌سه‌رچون و  شێوازی به‌كارهێنانه‌كه‌شی هه‌ڵه‌یه‌، هه‌رله‌به‌ر ئه‌مه‌ش له‌ڕێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نرێته‌ ده‌ستی كڕیاره‌كان، كه‌ئه‌مه‌ش زیان به‌ته‌ندروستی ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌گه‌یه‌نیت‌.

وتی: لیژنه‌كان به‌ورده‌ به‌دواداچونیان كردوه‌ و ده‌ركه‌وتوه‌ ئه‌و كۆگای عه‌مباركردنی ئه‌و  جۆره‌ ده‌رمانانه‌ له‌شاری سلێمانی بونی نیه‌. به‌ڵكو له‌شاره‌كانی دیكه‌ی هه‌رێم و عێراقه‌وه‌ به‌شێوه‌ی قاچاغ و به‌ڕێژه‌ی كه‌م هاورده‌ ده‌كرێت به‌هاوڵاتیانی شاری سلێمانی ده‌فرۆشرێت.

د. په‌رست نه‌قشبه‌ندی، داوا له‌هاوڵاتیان ده‌كات: بۆ زیادكردن یان كه‌مكردنه‌وه‌ی كێش، جوانكاریی و به‌هێزی جه‌سته‌ یان هه‌رجۆره‌ نه‌خۆشییه‌كی دیكه‌ له‌و جۆره‌ ده‌رمانانه‌ به‌كارمه‌هێنن چونكه‌ زیان به‌ته‌ندروستی خۆیان ده‌گه‌یه‌نن،‌ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وشكرد: به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی ته‌واوی ئه‌و ده‌رمانه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌نده‌وه‌ له‌ناوده‌برێت.

 





ئەم هەواڵە 247جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad