English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
میسی ھەنگاوێکی دیکە لە پاریس سانجێرمان نزیک دەبێتەوە 
2021-01-26 [02:10 AM]

ZNA- ھەولێر



راپۆڕتە رۆژنامەوانیەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە لیونێل میسی ھەنگاوێکی دیکە نزیک بووتەوە لە پەیوەندیکردن بە یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی . 

بۆندی میسی لە ھاوینی داھاتوو لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە کۆتایی دێت و تا ئێستا بۆندەکەی نوێ نەکردووتەوە. 

سەرچاوە رۆژنامەوانییەکان ئیسپانیا باس لەوە دەکەن ، لە ئێستادا میسی لەگەڵ خێزانەکەی وانەی فێربوونی زمانی فەڕەنسی دەخوێنن وەک ھەنگاوێک بۆ پەیوەندی کردن بە یانەی پاریس سانجێرمان . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، یانەی پاریس سانجێرمان ھەموو ھەوڵێک دەدات بۆ ئەوەی نەیمار و میسی لە یانەکەی کۆبکاتەوە بۆ ئەوەی چامپیۆنزلیگ بەدەست بھێنن . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 1387جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad