English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نووسەرێکی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەست‌بەسەر کرا
2021-01-27 [07:46 AM]

ZNA - هەولێر


مستەفا ئیلخانی‌زاده نووسەر و ماموستای تەمەن ٧٥ساڵی زمانی کوردی، رۆژی سێشەممە ٢٦ی کانوونی دووهەم، لە شاری بۆکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن هێزە‌ ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.

بە گوێرەی هەواڵی ڕێکخراوەکانی تایبەت بە مافی مرۆڤ، هێزە ئەمنییەکانی ئێران هەڵیانکوتاوەتە سەر نووسینگەی کار و ماڵی مستەفا ئیلخانی زادە، نووسەر و شاعیر و مامۆستای زمانی کوردی و بەرپرسی ناوەندی کولتووری و فێرکاریی "ئەدەب" لە بۆکان و دەست‌بەسەریان کردووە.

بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان هاوکات لەگەڵ دەستگیرکردنی مستەفا ئیلخانی زادە، ماڵەکەی و شوێنی کارەکەیان پشکنیوە و دەستیان بەسەر مۆبایل و لاپتۆب و کەلوپەلە تایبەتەکانیشیدا گرتووە.

بەپێی هەمان سەرچاوە مستەفا ئیلخانی زادە بە تۆمەتی بەڕێوە بردنی ڕێوڕەسمێک بە بۆنەی دووی ڕێبەندان، ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد، لەنێو نووسینگەکەی خۆی لە نێوەندی "ئەدەب" دەست‌بەسەر کراوە.

ئەم نووسەرە کورده پاش دەستگیرکرانی بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە و چارەنووسی نادیارە.

مستەفا ئیلخانی‌زادە، تەمەنی ٧٥ ساڵ و نووسەر، زمانەوانە و چەندین ساڵە لە بواری پەروەردەی زمانی کوردی و وەرگێڕان و نووسیندا چالاکە و چەندین کتێبی لە بواری زمانی کوردی و وێژەی منداڵاندا چاپ و بڵاو کردووەتەوە.

لە چەند رۆژی رابردوودا، زیاتر لە ٩٠کەس لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەسەرکراون. ئەم ناوانەی خوارەوە بەشێک لە دەست‌بەسەرکراوانی شاری بۆکانن:

۱.عەزیمە ناسری

۲.حوسێن گەردشی

۳.محەمەد حاجی ڕەسووڵپور

۴.ڕۆژین محەمەدپور

۵.فەریبا ئەحمەدی

۶.قادر ڕەسووڵپور

۷.عەلی زولفی

۸.حوسێن میهرەبان

۹.هێرش ڕەسووڵپور

۱۰.فواد محەمەدپور

۱۱.ڕەشید ئەحمەدی

۱۲.محەمەد ئەمین ئەحمەدی

۱۳.ڕەزا زەندی

۱۴.فەرهاد زەندی

۱۵.حوسێن ڕەسووڵپور

۱۶.ئەیوب ڕەسووڵپور

۱۷.سەلاحەدین حاجی ڕەسوڵ

۱۸.محەمەد زەندی

۱۹.سیروان محەمەدپور

۲۰.محەیدین شامە

۲۱.حامید ڕەسووڵپور

۲۲.سەردار محەمەدپور

۲۳.مستەفا ئیلخانیزادە

 





ئەم هەواڵە 394جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad