ZNA - ههولێر
دوای كۆبوونهوهی شاندی حكومهتی ههرێمی كوردستان لەگەڵ لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، كەمێك پێش ئێستا شاندی حكومەتی ھەرێمی گەیشتە پەرلەمانی عێراق و لەگەڵ دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق كۆدەبێتەوە.
كۆبوونەوەی شاندی حكومەتی ھەرێم بە سەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەت لەگەڵ دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق دەستیپێكردووە و گفتوگۆ لەبارەی پشكی ھەرێمی كوردستان لە بودجەی عێراق دەكەن".
بەگوێرەی زانیارییەكانی شەوی رابردووش شاندی حكومەتی ھەرێمی كوردستان لەگەڵ لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆبوونەتەوە.
بەمەبەستی رێككەوتن لەسەر پشكی ھەرێمی كوردستان لە بودجەی گشتی 2021ی عێراق، رۆژی یەكشەممە 24/1/2021 شاندی حكومەتی ھەرێمی كوردستان سەردانی بەغدایان كرد و دیدار و كۆبوونەوەكانیان لە بەغدا بەردەوامن.
كوردستان24
ئەم هەواڵە 577جار خوێندراوەتەوە |