ZNA - هه‌ولێر
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان له راگه‌یه‌ندراوێكدا، ئاشكرای كرد، ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر ده‌ستیان به‌سه‌ر بارهه‌ڵگرێكی ئێرانی‌دا گرتووه و شوفێره‌كه‌ی ده‌ستگیركراوه، كه بڕی (26) كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ری پێ بووه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه رایگه‌یاند، ده‌ستگیركراوه‌كه ناوی "أ.ر.م"هو (16) كیلۆگرام كریستاڵ و (10) كیلۆگرام تلیاكی له ناو بارههڵگرهكهیدا شاردبوویه‌وه.
به گوێره‌ی مادده (14) له یاسای مادده هۆشبه‌ره‌كان په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ تۆمه‌تباره‌كه كراوه‌ته‌وه و رووبه‌ڕووی دادگا ده‌كرێته‌وه.
ئەم هەواڵە 283جار خوێندراوەتەوە |