ZNA - ھەولێر
لە میانەی یارییەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا و لە قۆناغی وەمی ئەو پاڵەوانێتیە یانەی پۆرتۆی پورتوگالی لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی یۆڤانتۆسی كرد.
له ئهنجامدا یانهی پۆرتۆ توانی یارییەكە بە ئەنجامی 2-1 گۆڵ لێی بباتەوە.
گۆڵەکانی پۆرتۆ ههریهكه له تارمی و ماریگا لە خولەکەکانی 2 و 46 تۆماریانکرد، تاکە گۆڵەکەی یۆڤانتۆسیش یاریزان کێزا لە خولەکی 82 تۆماریکرد.
بڕیاره یاری گەڕانەوەش لە 9/3 لە یاریگای یۆڤانتۆس ئەنجام بدرێت.
ئەم هەواڵە 346جار خوێندراوەتەوە |