ZNA - ھەولێر
لە یاریەکی دواخراوی هەفتەی 16ی خولی ئینگلتەرا، یانەی ئێڤەرتۆن میوانداری یانەی مانچستەر سیتی کرد.
له ئه‌نجامدا سیتی یاریه‌كه‌ی بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک یاریەکەی بردەوە.
گۆڵه‌كانی سیتیزن هه‌ریه‌كه له فۆدین و مەحرز و سترلینگ له خوله‌كه‌كانی 32،63 و77 تۆماریان کرد، تاکە گۆڵەکەی ئیڤەرتۆنیش یاریزان ریچارلسۆن تۆماریکرد.
به‌م ئه‌نجامه‌ش سیتی به 56 خاڵ پێگه‌ی خۆی له پێشه‌نگ پتهوتركرد، ئیڤەرتۆنیش بە 37 خاڵ پلەی حەوتەمی گرتوە.
ئەم هەواڵە 331جار خوێندراوەتەوە |