English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا بڕیاری نوێی دەرکرد 
2021-03-01 [02:34 AM]

ZNA-ھەولێر


لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا ژمارەیەک بڕیار دەرکران و سەرچاوەیەکی ئاگادار لە کۆبوونەوەکە رایگەیاند، قەدەغەی ھاتووچۆ لە ھەرێمی کوردستان راناگەیەندرێت، بەڵام رێکارەکان توندتر دەکرێن.

سەبارەت بە دەوامی قوتابخانەکانیش گوتی: دەوامی خوێندن لە قوتابخانەکان و ناوەندەکانی خوێندن بەردەوام دەبێت، بەڵام رێکارەکانی خۆپارێزی لەناو قوتابخانەکان توندتر دەکرێن.

ئاماژەی بەوەشدا، بەستنی ماسک دەکرێتە ناچاری و ھەرکەسێک پابەند نەبێت، رووبەڕووی سزا دەبێتەوە.

ئاشکراشیکرد، لە بازگەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و شارەکانی ناوەڕاستی عێراق پشکنینی کۆرۆنا دادەنرێت و بەبێ پشکنین رێگەی ھاتن بە ھیچ کەسێک نادرێت.





ئەم هەواڵە 2626جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad