English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
  وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان:  ئەگەر مەترسی زیاتر بێت بژاردەی راگرتنی خوێندن دێتە ئاراوە
2021-03-01 [04:41 AM]

ZNA-ھەولێر


گوتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، جوتیار عادل، رایگەیاند، خوێندن بەردەوام دەبێت، بەڵام دەبێت رێکارەکان توندتر بکرێن و ئەگەر مەترسی زیاتر بێت بژاردەی راگرتنی خوێندن دێتە ئاراوە.

جوتیار عادل گوتیشی: لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا بڕیاری داوە:

- توندترکردنی رێکارە خۆپارێزییەکان.

-پابەندکردنی سەرجەم ھاووڵاتیان بە رێنماییەکان.

- ئیدارەکان و یەکە ئیدارییەکان سەرجەم رێکارەکان جێبەجێ بکەن.

- خوێندن بەردەوام بێت، بەڵام رێکارەکان توندتر دەکرێن.

- ئەگەر مەترسی زیاتر بێت بژاردەی راگرتنی خوێندن دێتە ئاراوە.

- تا ١٠ی ئازار ئەم رێکارانە دەگیرێنە بەر.





ئەم هەواڵە 526جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad