English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كێشه‌ى كۆمپانیاكانى خاوێنكردنه‌وه‌ى ناو شارى هه‌ولێر چاره‌سه‌ر كرا
2021-07-28 [11:46 AM]

ZNA- هەولێر


سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد کە شەوی سێشەممە بەبەشداریی پارێزگاری هەولێر کۆبوونەوەیەک لەگەڵ کۆمپانیاکانی خاوێنکردنەوە بەڕێوەچووە و لەمیانەدا كێشه‌ى كۆمپانیاكانى خاوێنكردنه‌وه‌ى ناوشارى هه‌ولێر چاره‌سه‌ركراوە.

بەپێی راگەیەندراوەکە شەوی سێشه‌مه‌ 2021.7.27، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هه‌ولێر، به‌ئاماده‌بوونى عه‌بدولواحید ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكى شاره‌وانى هه‌ولێر و جێگرى سه‌رۆكى شاره‌وانى، له‌گه‌ڵ خاوه‌نى کۆمپانیاكانى خاوێنکردنەوەى ناو شارى هه‌ولێر كۆبووەتەوە.

لە بەشێکی راگەیەندراوەکەدا هاتووە "له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، دواى ئه‌وه‌ى باس له‌ كێشه‌ و گرفته‌كانیان كرا، تیشك خرایه‌ سه‌ر كه‌موكوڕییه‌كان له‌ باره‌ى پارەی مانگانه‌ى كۆمپانیاكان و مووچه‌ى كارمه‌ندانیان، له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ پارێزگارى هه‌ولێر جەختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ ته‌واوى ئاسانكارییان بۆ ده‌كات و كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر ده‌بێت، هه‌روه‌ها دڵنیایكردنه‌وه‌ كه‌ به‌هه‌موو توانایه‌كه‌وه‌ به‌رگرى له‌ مافەکانیان ده‌كات، بۆیه‌ ده‌بێت ئه‌و به‌رپرسياريه‌تيیه‌ى هه‌يانه‌ جێبه‌جێی بكه‌ن و کارەکانیان بە ڕێکوپێکی ئەنجام بدەن".

ئاماژەش بە ئەوە دراوە کە له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه‌ خاوه‌نى كۆمپانیاكان، زۆر سوپاسی پارێزگارى هه‌ولێریان كرد كه‌  له‌ نزيكه‌وه‌ گوێى له‌ داوا و داخوازييه‌كانيان گرت و ڕایانگه‌یاند: "هه‌ولێر شارى خۆمانه‌، له‌ کارەکانمان به‌رده‌وام بووین و به‌رده‌وامیش ده‌بین، پابه‌ندین به‌ هه‌موو ڕێنمایی و ڕێكکاره‌كان، پاككردنه‌وه‌ و خزمه‌تكردنى ئه‌و شاره‌ ئه‌رك و به‌رپرسياريه‌تیه‌ لەسەرمان و دڵنیابن کە درێغی ناکەین لەئەنجامدانی کارەکانمان".سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد کە شەوی سێشەممە بەبەشداریی پارێزگاری هەولێر کۆبوونەوەیەک لەگەڵ کۆمپانیاکانی خاوێنکردنەوە بەڕێوەچووە و لەمیانەدا كێشه‌ى كۆمپانیاكانى خاوێنكردنه‌وه‌ى ناوشارى هه‌ولێر چاره‌سه‌ركراوە.

بەپێی راگەیەندراوەکە شەوی سێشه‌مه‌ 2021.7.27، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هه‌ولێر، به‌ئاماده‌بوونى عه‌بدولواحید ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكى شاره‌وانى هه‌ولێر و جێگرى سه‌رۆكى شاره‌وانى، له‌گه‌ڵ خاوه‌نى کۆمپانیاكانى خاوێنکردنەوەى ناو شارى هه‌ولێر كۆبووەتەوە.

لە بەشێکی راگەیەندراوەکەدا هاتووە "له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، دواى ئه‌وه‌ى باس له‌ كێشه‌ و گرفته‌كانیان كرا، تیشك خرایه‌ سه‌ر كه‌موكوڕییه‌كان له‌ باره‌ى پارەی مانگانه‌ى كۆمپانیاكان و مووچه‌ى كارمه‌ندانیان، له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ پارێزگارى هه‌ولێر جەختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ ته‌واوى ئاسانكارییان بۆ ده‌كات و كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر ده‌بێت، هه‌روه‌ها دڵنیایكردنه‌وه‌ كه‌ به‌هه‌موو توانایه‌كه‌وه‌ به‌رگرى له‌ مافەکانیان ده‌كات، بۆیه‌ ده‌بێت ئه‌و به‌رپرسياريه‌تيیه‌ى هه‌يانه‌ جێبه‌جێی بكه‌ن و کارەکانیان بە ڕێکوپێکی ئەنجام بدەن".

ئاماژەش بە ئەوە دراوە کە له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه‌ خاوه‌نى كۆمپانیاكان، زۆر سوپاسی پارێزگارى هه‌ولێریان كرد كه‌  له‌ نزيكه‌وه‌ گوێى له‌ داوا و داخوازييه‌كانيان گرت و ڕایانگه‌یاند: "هه‌ولێر شارى خۆمانه‌، له‌ کارەکانمان به‌رده‌وام بووین و به‌رده‌وامیش ده‌بین، پابه‌ندین به‌ هه‌موو ڕێنمایی و ڕێكکاره‌كان، پاككردنه‌وه‌ و خزمه‌تكردنى ئه‌و شاره‌ ئه‌رك و به‌رپرسياريه‌تیه‌ لەسەرمان و دڵنیابن کە درێغی ناکەین لەئەنجامدانی کارەکانمان".





ئەم هەواڵە 454جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad