English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ كۆنفرانسێك ئه‌نجام ده‌دات
2021-07-28 [11:10 AM]

ZNA-هەولێر


وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ (28ی ته‌ممووز/ یۆلیۆی 2021) رایگه‌یاند، بە مەبەستی ئەنجامدانی پڕۆژەی (بەكولتوورکردنی خوێندنەوەی کتێب لە ناوەندەکانی خوێندن)، كۆنفرانسێك ئه‌نجام ده‌درێت.

له‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌دا هاتووه‌، به‌ ئامادەبوونی نووسەران لە بواری نووسینی کتێبی منداڵان و قوتابیانی قۆناغی بنەڕەتی كۆنفرانسێك بەم زووانە چ بەشێوەی رووبەڕوو (بەگوێرەی دۆخی کۆرۆنا)، یان بەشێوەی ئۆنلاین ئەنجام دەدرێت.

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ داوا له‌ هه‌موو نووسه‌رانی ئه‌م بواره‌ ده‌كات، كه‌ نیازی به‌شداریكردنیان هه‌یه‌، دواكات بۆ به‌شداریكردن 15ی ئاب/ ئۆگه‌ستسی 2021 ده‌بێت و ده‌توانن ناویان له‌و فۆڕمه‌ تۆمار بكه‌ن:

فۆڕمی تۆمارکردنی ناوی چیرۆكنووسان لە هەرێمی کوردستان





ئەم هەواڵە 277جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad