English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەربەست لەزگین لەواشنتنەوە: هەماهەنگیەکی باش لە نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا لەرووی ئەمنی و سەربازی دروست بووە
2021-09-18 [05:36 AM]

ZNA- هەولێر



لەرۆژی کۆتایی سەردانەکەی وەفدی وەزارەتی پێشمەرگە، بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، سەربەست لەزگین بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لە واشنتۆنی پایتەختی ئەمریکا بەست و تیایدا رایگەیاند: هەنگاوەکانی پێکهێنانی بنکەکانی هەماهەنگی هاوبەش لە نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق و پێکهێنانی دوو لیوای هاوبەش لە سوپای عێراق و هێزەکانی پێشمەرگە قۆناغێکی باشی بڕیوە، هاوکات ئاماژەشی دا، بەدوا پێشهاتەکانی ئاسایی کردنەوەی دۆخی قەزای شەنگال و چەند پرسێکی تری سەربازی.
جەختیشیکردەوە، لەکاتی ئێستا هەماهەنگیەکی باش لە نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا لەرووی ئەمنی و سەربازیەوە دروست بووە.

سەربەست له‌زگین بریکاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان  لەوبارەیەوە رایگه‌یاند: بنکەکانی هه‌ماهه‌نگیی هاوبەش، ماوه‌یه‌كی كه‌مه‌ له‌ (خانه‌قین، كه‌ركووك، مه‌خموور و رۆژئاوای موسڵ) پێكهێنراون، دوو ناوه‌ندە سه‌ره‌كیەکەی له‌ هه‌ولێر و به‌غداش چالاک كراونەتەوە، ماوه‌یه‌كه‌ ده‌ستبه‌كارن.

روونیكرده‌وه‌، ئه‌و دوو ناوه‌نده‌، پێک دێن لەتیمێك له‌ ئه‌فسه‌رانی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق، کە كار ده‌كه‌ن بۆ دروستكردنی دوو لیوای هاوبه‌ش، بۆ پاراستنی ئه‌و ناوچانه‌ی، كه‌ له‌ نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق ته‌ماسن، ئه‌گه‌ر بابه‌تی هه‌ڵبژاردنی ١٠ی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ نه‌بوایه‌، كاره‌كانی دروستكردنی ئه‌و دوو لیوایه‌ لە ئێستادا ته‌واو دەبوون.

سەربەست لەزگین راشیگه‌یاند: ئه‌م هه‌ماهه‌نگییه‌ ده‌ستپێكێكی زۆر باشه‌، كه‌ له‌ نێوانی  حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا دروستبووه‌، به‌تایبه‌تی له‌نێوانی ده‌زگاكانی ئه‌منی و سه‌ربازیدا.
تایبه‌ت به‌ رێكکه‌وتنی شنگال، روونیكرده‌وه‌:  لایه‌نی عێراقی ئاماده‌باشی بۆ جێبه‌جێكردنی رێكکه‌وتننامه‌ی شنگال وه‌ك خۆی هه‌یه‌، لەهەمان کاتدا ئاسته‌نگ هه‌یه‌ بۆ جێبه‌جێ نه‌كردنی ئه‌و رێكه‌وتنه‌، ئه‌ویش ئه‌و گروپ و چه‌كدارانه‌ی له‌ لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه‌ دروستكراون، له‌ شنگال ئاڕاسته‌ ده‌كرێن و ئه‌و لایه‌نانه‌ له‌ رۆژئاواوه‌ دێنه‌ ناو چیای شنگال، تاوه‌كو دۆخی ئه‌و ناوچه‌یه‌ تێكبده‌ن.

بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە هەرووها گوتی: رێكه‌وتنی شنگال وه‌ك پراكتیك جێبه‌جێ نه‌كراوه‌، به‌ڵام ئاماده‌ییه‌ك له‌ لایه‌نی عێراقی بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ هه‌یه‌، جیا له‌وه‌ش گروپێك له‌ حه‌شدی شه‌عبی پاڵپشتی ئه‌و چه‌كدار و میلیشیایانه‌ ده‌كه‌ن، كه‌ تا ئێستا له‌ شنگالن، پێویسته‌ حكومه‌تی عێراقی ئه‌وان له‌وێ ده‌ربكات و ئاواره‌كانی شنگال بگه‌ڕێنه‌وه‌ شوێنی خۆیان.





ئەم هەواڵە 328جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad