English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
روونکردنەوەیەک لە نووسینگەی راگەیاندنی مەکتەبی پەیوەندییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان
2021-09-25 [02:09 AM]

ZNA-ھەولێر



لە روونکردنەوەیەکدا نووسینگەی راگەیاندنی مەکتەبی پەیوەندییەکان (کوردستان-عێراق)ی پارتی دیموکراتی کوردستان، رەتیدەکاتەوە، کە بەرپرسی مەکتەب لە مینبەری مزگەوت لە رۆژی ھەینی بانگەشەی کردبێت.

 لە قسەکردنی عەلی حوسێن، لە مزگەوتێکی ناوشار و لەسەر مینبەر و لە رۆژی ھەینی نەبووە، بەڵکو لە رۆژی پێنجشەممە و لە نھۆمی دووەمی ھۆلی بۆنەکان بووە ".

لە روونکردنەوەکە ھاتووە: "رۆژنامەگەری لە دونیا نەک ھەر بووەتە دەسەڵاتی چوارەم و چاوی کومەڵگە، بەڵکو بووەتە بڕیاردەر و رای گشتی ئاراستە دەکات، ئەمەش ئەرک و بەرپرسیارییەتییەکی گەورە و مۆڕاڵی دەخاتە ئەستۆی میدیاکاران و رۆژنامەنووسان، تا پییشەییانە پەیام و زانیارییەکان بگوازنەوە، نەوەک ببنە ھۆکارێک بۆ بەخشینەوەی تۆمەت و ناوزڕاندن".

مەکتەبی پەیوەندییەکانی پارتی ئاماژەی بەوەشدا: "بڕواشمان وایە کە پارتی دیموکراتی کوردستان پارتێکی کوردستانی دیموکراتیە و زادەی رێبازی (مەلا مستەفا بارزانی)یە. پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەردەمی شۆڕشی ئەیلوول بانگەوازی کوردایەتی و سەربەخۆیی و ئۆتۆنۆمی بۆ کورد لە ناو مزگەوتەکانەوە دەکرد، کە مێژووش شاھیدی ئەو راستییە و بەڵگەش بۆی ئەوەیە، زۆرێک لە کادیرانی شۆڕشی ئەیلوول ھەڵگری نازناو و پێشگری (مەلا)ن. پارتی حزبێکی دابڕاو و نامۆ نەبووە بە مزگەوت و ماڵی خودا و، بانگەشەی ئێمە بۆ پارێزگاریکردنە لەو مافانەی کە جیاوازیی نەتەوەییمان بە بڕیاری خودا پێی بە خشیوین".

ئەوەشھاتووە: "لێرەدا تۆمەتی ئەو رۆژنامەنووسە رەتدەکەینەوە کە باس لە بەکارھێنانی مینبەری مزگەوتێکی ناوشار بۆ بانگەشەی ھەڵبژاردن لە رۆژی ھەینیدا و، گرنگە بۆ ھاونیشتمانیانی خۆشەویست روونیبکەینەوە کە: قسەکردنی عەلی حوسێن، لە مزگەوتێکی ناوشار و لەسەر مینبەر و لە رۆژی ھەینی نەبووە، بەڵکو لە رۆژی پێنجشەممە و لە نھۆمی دووەمی ھۆلی بۆنەکان بووە، کە شێوەی لە حەرەمی مزگەوت دەچێت و، لە دەرەوەی شار و لە گوندێکی دورە دەست بووە لەسەر پردی قەندیل ـ سنووری ھەریر، کە وەکو میوان بانگھێشت کراوە و ئاگاداری شوێنەکەش نەبووە. دونیای ئەوڕۆ دونیای میدیا و زانیارییە و لە بەرامبەریشدا خەڵک ھوشیارن و چیتر ناکرێت خەڵکی ھوشیاری کوردستان بە قسە و تۆمەتی نادروست بەلاڕێدا ببرێن".





ئەم هەواڵە 874جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad