English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئافرەتێک بە ھاوکاری کەسێکی دیکە ھاوسەرەکەی دەکوژێت 
2021-09-25 [02:19 AM]

ZNA-ھەولێر



مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی بەرزنجەی سەر بە بەشی پۆلیسی سەید سادق دوو تۆمەتباریان لەسەر کوشتنی کەسێک دەستگیرکرد .

   لە راگەیاندراوێکدا، بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە: 

ڕۆژی ٢٤ی ٩ی ٢٠٢١ ، ھاوڵاتییەک سکاڵای لە بنکەی پۆلیسی بەرزنجە تۆمارکرد کە ماوەی چەن ڕۆژێکە براکەی دیار نەماوە ، دوای وەرگرتنی بڕیاری  دادوەر لێکۆڵینەوەکان دەستیپێکردوو گومان خرایە سەر ژنی کوژراوەکە و دەستگیرکرا .

دوای لێکۆڵینەوەکان زانرا کە ژنی کوژراوەکە بەھاوکاری کەسێکی تر ئەم تاوانەیان ئەنجامداوەو تەرمەکەیان لە گوندی تاوێرەی سەربە پارێزگای ھەڵەبجە بەجێھێشتووە ، بۆیە پۆلیسی سەید سادق گەیشتنە شوێنی ڕوداوەکەو تەرمەکەیان گواستەوە بۆ بەشی پزیشکی دادوەری لەپارێزگای ھەڵەبجە .

پۆلیس راشیدەگەێنێت: لەئێستادا ھەردوو تۆمەتبار ( پ ، ح ، م  لەدایکبووی ١٩٨٨ کە ھاوسەری کوژراوەکەیە لەگەڵ ح ، خ لەدایکبووی ٢٠٠١ ) کە ھەردوکیان دانیشتوی گوندی مۆریاسی سەربەناحیەی بەرزنجەن ، بەبڕیاری  دادوەرو بەپێی ماددەی ٤٠٦ لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون ولێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە و دانیان ناوە بە تاوانەکەیاندا .

جێی ئاماژە بەھۆکاری ئەوەی ڕوداوەکە لەسنوری پارێزگای ھەڵەبجە ڕویداوە دۆسیەکە ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەڵەبجە کراوە بە مەبەستی لێکۆڵینەوی زیاتر .





ئەم هەواڵە 1009جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad