English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان
2021-09-25 [05:53 AM]

ZNA- ھەولێر


رێکخراوێکی کۆمەڵگەی مەدەنی وۆرکشۆپێکی لە ھەولێر بۆ ژمارەیەک کەسایەتی بەشێک لە پارێزگاکانی عیراق ئەنجامداوە بە مەبەستی کارکردن لە سەر چەمکەکانی پێکەوەژیان وچەسپاندنی بنەماکانی فیدرالیزم لە عیراق لە بەر ڕۆشنایی دەستووری ھەمیشەیی عیراق، بەڵام بە داخەوە، ھەندێک لەسەرپەرشتیارانی ئەم چالاکییە، ئەم وۆرکشۆپەیان بە لاڕێدا بردووە و بۆ ھەندێک مەبەستی سیاسی بە کاریان ھێناوە کە دوور بووە لە مەرجەکانی مۆڵەتپێدانی ئەم جۆرە وۆرکشۆپانە و لە میانەی چالاکییەکەدا، چەند ووتار وبەیاننامەیەک بڵاوکراونەوە کە بە ھیچ شێوەیەک لە گەڵ سیاسەتی فەرمیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ناگونجیت و گوزارشت لە سیاسەتی ھەرێمی کوردستان ناکا.

وەزارەتی ناوخۆ، رێکاری یاسایی دەگرێتە بەر بەرامبەر بەو کەسانەی، کە ئەم کۆبوونەوەیان بە لاڕێدا بردووە و ھەروەھا  کەسە کەمتەرخەمەکان بە سزا دەگەیەنێت لە ھەر لایەکەوە بن.

ھەرێمی کوردستانی عیراق، وەک کیانێکی دەستووری لە چوارچێوەی عیراقی فیدرالی، وەک ھەمیشە پابەندە، بە سیاسەتی دەرەوەی فەرمیی دەوڵەتی عیراق و بە ھیچ شێوەیەک، رێگا نادات کەسانێک کەشی ئازادی ودیموکراسی کە لە ھەرێمدا بەرقەرارە، بۆ مەرامی دیکەی سیاسی بەکار بھێنن و ئەو کەسانەی کە بەم کارانە ھەستاون، دوور دەخرێنەوە و جێگەیان لە ھەرێمی کوردستان نابێتەوە.

وەزارەتی ناوخۆی
حکوومەتی ھەرێمی کوردستان
٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢١





ئەم هەواڵە 460جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad