English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەیادی ریفراندۆمی سەربەخۆیی نووسینگەی مەلا مستەفا بارزانی ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە
2021-09-25 [07:25 AM]

ZNA- ھەولێر




بەبۆنەی تێپەڕبوونی چوار ساڵ بەسەر ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان، کە لە ٢٥ی ئەیلوولی ساڵی ٢٠١٧ لەسەر فەرمانی سەرۆک بارزانی ئەنجامدرا و ٩٣%ی خەڵکی کوردستان دەنگی بەڵێی پێدا، نووسینگەی راگەیاندنی مەلا مستەفا بارزانی ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە.

نووسنگەی ناوبراو ڤیدیۆکەی بە دروشمی "بۆ سەربەخۆیی ھەموو فیداکاریەک ئاسانە" بڵاوکردەوە، ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ ئەو خەبات و قوربانیدانەی بە درێژایی دەیان ساڵ بەر لە ئەنجامدانی ریفراندۆم، گەلی کوردستان لەڕێگەی خەباتی رزگاریخوازی کوردستان لەوپێناوەدا ئەنجامیداوە.

ھاوکات ئاماژەیەکیشە بۆ ئەوەی کە لەو رێچکەیە بەردەوام دەبن و سوورن لەسەر بەدەستھێنانی مافە رەواکانی گەلی کورد.

ناوەڕۆکی ڤیدیۆکە لە کۆمەڵێک گرتەی بەڵگەیی داستانەکانی شۆڕشی ئەیلوول، گوڵان و راپەڕینەکەی ساڵی ١٩٩١ی خەڵکی کوردستان لە دژی رژێمی پێشووی عێراق پێکھاتووە و زۆرێک لە داستانەکانی وەک: داستانی خواکوڕک، شەڕی ھەندرێن، کانی ماسێ، شەڕی پێشمەرگەی کوردستان بەرامبەر بەداعش و چەندین داستانی دیکەی پێشمەرگەی کوردستان رەنگی داوەتەوە.

گێڕانەوەی پرۆسەکانی ئەنفال و کیمیابارانکردنی خەڵکی کوردستان لەلایەن رژێمی پێشووی بەغداوە، بەشێکی دیکەی بەڵگەکانی ناو ئەو گرتە ڤیدیۆیە پێکدەھێنێت، وێڕای نیشاندانی وێستگەکانی ژیانی سەرۆک بارزانی و بەشداریکردنی لە شۆڕش و بەرخودان و ھەوڵەکانی بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی گەلی کورد ھەر لە تەمەنی منداڵییەوە تا رۆژانی ئەمڕۆ.

ھەرچی پەیوەندی بە دوای راپەڕینەوە ھەیە، لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا ھەوڵەکانی سەرۆک بارزانی بۆ دروستکردنی کەناڵە دیپلۆماسییەکان و دامەزراندنی پەیوەندییە بەھێزەکانی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ جیھانی دەرەوە خراونەتەڕوو.

کۆی ئەو گرتەڤیدیۆیەش ئاماژەیەکی روون بەوە دەدات، کە ئەو ھەوڵانەی شۆڕشەکانی ئەیلوول و گوڵان بە سەرۆکایەتی بارزانی نەمر و دواتریش سەرۆک بارزانی، گەلی کوردی بەم ڕۆژە گەیاندووە، کە دواجار بڕیاری ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان بکرێتە تاکە بژاردە بەرامبەر بە پێشێلکارییە بەردەوامەکانی رژێمە یەک لەدوا یەکەکانی عێراق دەرھەق بە گەلی کوردستان.

لە کۆتایی ڤیدیۆکەشدا چەند گوتەیەکی کاریگەری سەرۆک بارزانی لە کەرنەڤاڵەکانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی وەبیر ھێنراونەتەوە، کە تێیدا ئاماژە بە نەھامەتییەکانی گەلی کورد دەکات، کە چۆن لەسەر دەستی نەیاران چەوسێندراوەتەوە.





ئەم هەواڵە 898جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad