English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆک نێچیرڤان بارزانی گەیشتە دەوحە، سبەی لەگەڵ میری قەتەر کۆ دەبێتەوە
2021-10-16 [06:03 AM]

ZNA- ھەولێر 



ئیوارەی ئەمڕۆ شەممە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە دەوحەی پایتەختی قەتەر و لە ڕێوڕەسمێکدا لەلایەن جاسم بن سەیف ئەلسو‌لەیتی وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی قەتەری وعومەر بەرزنجی باڵیۆزی عیراقەوە لە دەوحە پێشوازی لێ کرا.

لە سەردانەکەیدا سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سبەی یەکشەم لەگەڵ خاوەنشکۆ شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی میری قەتەر و ژمارەیەک لە بەرپرسانی دیکەی قەتەری کۆ دەبێتەوە.

لە کۆبوونەوەکاندا سەرۆک نێچیرڤان بارزانی برەودان بە پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و قەتەر لەگەڵ پەیوەندییەکانی عیراق و قەتەر لە بواری سیاسی و بوارەکانی ھاریکاریی ھاوبەش بە تایبەتیش لە کەرتەکانی بازرگانی و پیشەسازی و دەرفەتی سەرمایەگوزاری و وەبەرھێنانی قەتەریدا لە ھەرێمی کوردستان و عیراق، دۆخی عیراق و ناوچەکە بە ‌گشتی و چەند پرسێکی دیکەی جێی بایەخی ھاوبەش، تاوتوێ دەکات.





ئەم هەواڵە 430جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad