English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی قەتەر کۆبووەوە
2021-10-16 [06:12 AM]

ZNA- ھەولێر 




ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ٢٠٢١/١٠/١٦ پاش ئەوەی بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە قەتەر، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە دەوحەی پایتەخت لەگەڵ بەڕێز ‌شێخ محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا ھەردوولا جەختیان لە پەرەپێدان بە پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و عیراق لەگەڵ قەتەر کردەوە و باسیان لە دەرفەتی سەرمایەگوزاری و وەبەرھێنانی قەتەری لە ھەرێمی کوردستان و لەوێشەوە بۆ تەواوی عیراق کرد بەتایبەتی لەو بوارانەدا کە بۆ ھەرێمی کوردستان و عیراق پێویستن، ھەروەھا ھەنگاوەکانی کردنەوەی کونسولخانەی گشتیی قەتەریان لە ھەولێر تاوتوێ کرد.

دۆخی عیراق و ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و پرۆسەی سیاسی لە وڵات، دوایین پێشھاتەکانی ناوچەکە بەگشتی و چەند پرسێکی جێی بایەخی ھاوبەش، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوون.





ئەم هەواڵە 319جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad