English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی تەندروستیی پێشنیار دەکات ھەر فەرمانبەرێک ڤاکسینی وەرنەگرت، مووچەی نەدرێتێ 
2021-10-25 [02:29 AM]

ZNA-ھەولێر


بریکاری وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، ٣٠% - ٣٥%ی ئەو ڤاکسینەی لە ھەرێمی کوردستانە بەکارنەھێندراوە و پێشنیاز دەکەن ھەر فەرمانبەرێک ڤاکسین لە خۆی نەدات، مووچەی نەدرێتێ.
 
د. رەھێڵ فەرەیدوون، بریکاری وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، "بەڕاستی بەشێکی زۆری خەڵک خەمساردن. ئەگەر خەڵک بەم جۆرە بەدەم ڤاکسین لەخۆدانەوە بێن، چاوەڕوان دەکرێت دۆخەکە لەوە خراپتر ببێت. پێشنیازێک ھەیە کە ئەگەر فەرمانبەران ڤاکسین لە خۆیان نەدەن، ھەموو ھەفتەیەک پشکنینی پی سی ئاڕ بکەن. ئەگەر ئەوەیش نەکەن، پێشنیار کراوە مووچەیان نەدرێتێ. ئەوەیش بۆ پارێزگاریکردن لە ژیانی خۆی و کەسوکاری".





ئەم هەواڵە 637جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad