English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا هه‌ڵبژاردنه‌كانى عيراق تاوتوێ ده‌كات
2021-10-25 [10:05 AM]

ZNA- هەولێر


ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2021/10/25 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ماتيو توله‌ر باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا له‌ عيراق و شاندێكى ياوه‌رى، كۆبووه‌وه‌.
له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عيراق و ئه‌نجامه‌كانى، دۆخى عيراق به‌گشتى و پێشبينييه‌كان بۆ داهاتووى پرۆسه‌ى سياسى، تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه‌ پرۆسه‌ى ده‌نگدان له‌ڕووى ته‌كنيكييه‌وه‌ به‌ شێوه‌يه‌كى ڕێكوپێك و بێكێشه‌ به‌ڕێوه‌ چوو، هه‌روه‌ها گرنگه‌ دواى په‌سه‌ندكردنى ئاكامه‌كان حكوومه‌تێكى گشتگير له‌ عيراق پێك بێت كه‌ وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى ئومێد و چاوه‌ڕوانييه‌كانى هاووڵاتيان بێت.
هه‌ر له‌مباره‌يه‌وه‌ ئاماژه‌ به‌ په‌يامى ئه‌نجومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى كرا كه‌ پشتيوانى له‌ پرۆسه‌ى ده‌نگدان كرد و به‌ هه‌نگاوێكى گرنگى له‌ قه‌ڵه‌م دا. هه‌روه‌ها ڕۆڵى كۆمسيۆنى باڵای سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عيراق له‌ ئه‌نجامدانى پرۆسه‌ى ده‌نگدان و ڕۆڵى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان و يه‌كێتيى ئه‌ورووپا و كۆمكارى عه‌ره‌بى و هه‌موو ئه‌و لايه‌نانه‌ى پشتيوانيى ئه‌م پرۆسه‌يان كرد، به‌رز نرخێنرا.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى تيشكى خسته‌ سه‌ر ياساى هه‌ڵبژاردن كه‌ جارى يه‌كه‌مه‌ له‌ عيراق كارى پێده‌كرێت و دووپاتى كرده‌وه‌ سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان كار بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات له‌گه‌ڵ هه‌موو لايه‌نه‌ سياسييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كۆببێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى يه‌كڕيزيى لايه‌نه‌ كوردستانييه‌كان بێته‌ ئاراوه‌.
په‌يوه‌ندييه‌كانى عيراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ريكا، په‌يوه‌ندييه‌كان هه‌ولێر ـ به‌غدا، هه‌وڵه‌كانى عيراق بۆ ئاساييكردنه‌وه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه، گرنگيى‌ هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه ‌هه‌ڵواسراوه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵى عيراق و جێبه‌جێكردنى ده‌ستوور، ڕێككه‌وتنى شه‌نگال، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ، مه‌ترسى و هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش، دۆخى سووريا و پێشهاته‌كانى ئه‌فغانستان، چه‌ند ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوون.





ئەم هەواڵە 382جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad