ZNA - ههولێر
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا نێد پڕایس وتی، هەفتەی داهاتوو نوێنەری تایبەتی ئەمەریکا بۆ ئەفغانستان سەردانی دەوحەی پایتەختی قەتەر دەکات و بۆ ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ سهركردهكانی تاڵیباندا کۆدەبێتەوە.
پڕایس وتی " شاندهكهی ئهمهریكا تاوتویی بەرژەوەندییە گرنگەکان سەبارەت بە ئەفغانستان دەکەن، لەوانەش بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، لەنێو ئەوەشدا دابینکردنی ڕێڕەوێکی پارێزراو بۆ هاوڵاتیانی ئەمەریکی و ئەفغانیەکان، ئەوانەی کە بەرپرسیارێتیەکی تایبەتیمان بەرامبەرییان هەیە، هەروەها تاوتوێی یارمەتیە مرۆییەکان و ڕەوشی ئابووری ئەفغانستان دەکرێت."
لە ماوەی ڕابردوودا لەم مانگەدا نوێنەری تایبەتی ئەمەریکا بۆ ئەفغانستان تۆم وێست بەشداری کۆبوونەوەی ترۆیکای کرد کە هەریەک لە وڵاتانی پاکستان و چین و ڕوسیا و ئەمەریکا لەخۆدەگرێت، لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی ڕەوشی ئەفغانستان کرا. دواتر گروپەکە لەگەڵ نوێنەرانی باڵای تاڵیبانیشدا کۆبوونەوە.
لە مانگی 10 دا وێست ئەندامێک بوو لە شاندەکەی ئەمەریکا لە کۆبوونەوەکانیاندا لەگەڵ بەرپرسانی تاڵیبان لە دەوحە، ئەوەش یەکەمین گفتوگۆی نێوان ئەمەریکا و تاڵیبان بوو دوای ئەرکەکانی گواستنەوەی هاوڵاتیان لە ئەفغانستان.
کشانەوەی هێزە بیانیەکان و کۆنتڕۆڵکردنەوەی ئەفغانستان لەلایەن تاڵیبانەوە بووە هۆی نەهێشتنی زۆرینەی یارمەتیەکانی وڵاتانی دەرەوە بۆ ئەفغانستان، ئەوەش ئابووری وڵاتەکەی خستۆتە لێواری داڕمانەوە. کەمی پارە لە ئەفغانستان هەیە و ڕابەرانی تاڵیبانش لەژێر سزاکانی ڕۆژئاوادان.
ئەم هەواڵە 2896جار خوێندراوەتەوە |