English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نەتەوەیەکگرتووەکان داوا ده‌كات لە  نزیکترین کاتدا ئەنجامى هەڵبژاردن پەسەند بکرێت
2021-11-24 [01:41 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

نێردەى تایبەتى سکرتێرى گشتى نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق ئاشكرای كرد، هیچ بەڵگەیەک بۆ بوونى ساختەکاریی بەبەرنامە لە هەڵبژاردنەکەدا نییە، وتیشی، ئەوان پێیان باشە ئەنجامى هەڵبژاردن لەنزیکترین کاتدا پەسەند بکرێت.

جینین بلاسخارت نێردەى تایبەتى سکرتێرى گشتى نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق، رایگەیاند: هەر هەوڵێک بۆ گۆڕینى ئەنجامى هەڵبژاردنى پێشوەختەى عێراق بەسەر ئەنجامدەرەکەیدا دەشکێتەوە و هیچ بەڵگەیەک بۆ بوونى ساختەکاری نییە.

جینین بلاسخارت لەوتەیەکدا لەئەنجومەنى ئاسایش وتیشی "کاردانەوەکان بەرانبەر ئەنجامى هەڵبژاردن لە عێراق نابێت بگاتە ئاستى هەڕەشە و توندوتیژى".

ئه‌وه‌شی خسته‌روو، "هیچ بەڵگەیەک بۆ بوونى ساختەکاریی بەبەرنامە لە هەڵبژاردنەکەدا نییە ".

بلاسخارت باسى لەوەش کرد، هەر هەوڵێکى نایاسایی بۆ گۆڕینى ئەنجامى هەڵبژاردن بەسەر ئەنجامەکەیدا هەڵدەگەڕێتەوە و داواکارى خۆپیشاندەرانى تشرینیش تا ئێستا بەردەوامە و داهاتووى عێراق ناڕوونە.

جەختیشی کردەوە، ئەوان پێیان باشە ئەنجامى هەڵبژاردن لە نزیکترین کاتدا پەسەند بکرێت، بەڵام دەستور هیچ وادەیێکى دیاری نەکردووە بۆ پەسەندکردنى ئەنجامەکان.





ئەم هەواڵە 3586جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad