English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سامسۆنگ پلەی چوارەمی بەدەستهێنا لە پێوەری دیجیتاڵی بۆ ساڵی 2021
2021-12-22 [10:30 AM]

ZNA


کۆمپانیای سامسۆنگ بۆ ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان پلەی چوارەمی لە نێوان 150 کۆمپانیا بە دەستهێنا لە پێوەری دیجیتاڵی(WBA)بۆ ساڵی2021، و ئەم دەستکەوتە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو هەوڵە هەمەجۆر و هەمەچەشنانەی سامسۆنگ بۆ گرتنەبەری بەرپرسیارێتی دیجیتاڵی،و سەرکەوتنی لە پلەی 10ی جیهانەوە لە ساڵی 2020 بۆ پلەی چوارەم لەمساڵ دا.

هاوپەیمانی پێوانەیی کارایی جیهانی زیاتر لە 200 ڕێکخراوی جیهانی و ناوچەیی و ناوخۆیی لەخۆدەگرێت بۆخستنەڕووی بەشداریکردنی کەرتی تایبەت لە ئامانجی گەشەپێدانی بەردەوامی نەتەوەیەکگرتووەکان. هاوپەیمانیەکە هەڵدەستێت بەهەڵسەنگاندنی کۆمپانیاکان بە سەرنجدان لەسەر حەوت جۆری سەرەکی، لەوانە مافی مرۆڤ و ژینگە و چوونە ناو دیجیتاڵیەوە. هاوپەیمانیەکە ساڵی ڕابردوو یەکەم پێوەری دیجیتاڵی خۆی دەستپێکرد و ئامانجی هەڵسەنگاندنی کۆمپانیاکان بوو کە تا چەند هەنگاو دەنێن لە باشترکردنی هەلی گەیشتن بە تەکنەلۆژیاو بەرزکردنەوەی کارامەیی دیجیتاڵی و پشتگیری بەکارهێنانی باوەڕپێکراو و نوێکاری بەڕێگای نوێ و شێوازی ئەخلاقی.

سامسۆنگ وەک ڕێزلێنانێک بۆ هەوڵەکانی لەبەرپرسیارێتی دیجیتاڵیدادانی پێدانرا، کە بنەماکانی ڕەوشتی زیرەکی دەستکردی دروست کرد بە گرنگی جەختکردنەوە لە بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی و ئەخلاقی لە پێشکەوتنی تەکنەلۆژیادا،هەروەها سامسۆنگ کۆمەڵێک بەهای ئەخلاقی زیرەکی دەستکردی دامەزراندووە بۆ ئەوەی دواتر جێبەجێ بکرێت.

سامسۆنگ بەدوای ئاسانکردنی گەیشتن بە بەرهەمەکانی و دەوڵەمەند کردنیانە بەتەکنەلۆژیا بۆ ئاسانکردنی بەکارهێنانیان بۆ هەموو بەکارهێنەرەکان. هاوپەیمانیەکە ستایشی بەرنامەی SeeColors ی سامسۆنگی کرد، کەڕێکخستن بۆ ڕەنگەکان دەکات بۆیارمەتیدانی ئەو کەسانیکە کێشەی بینینی ڕەنگەکانیان هەیە، و چێژوەرگرتن لە ئەزموونێکی باشتری بینینبەڕەنگی باشتر لەسەر تەلەفزیۆنەکانی سامسۆنگ.

و بەرنامەیC-lab Outsideی کۆمپانیاکە لە کۆریا هەڵبژێردرا بۆدیزاین کردنی بە مەبەستی بەهێزکردنی سیستەمیدامەزراوە نوێیەکان بۆ چالاکیە کۆمەڵایەتیەکانیان لە کاتێکدا هەوڵەکانی سامسۆنگ بەرز نرخێنرا بۆ پشتگیری کردنی پەروەردەی دیجیتاڵی،بەهۆی دیدگاکەی بە ناونیشانی "پێکەوە بۆ سبەینێ بۆ بەهێزکردنی خەڵک". سامسۆنگ بەردەوام بووە و بەردەوام دەبێت لە چالاکیەکانی بەشداری کۆمەڵایەتی کە جەخت لە پەروەردەی گەنجان وگەشەسەندنیان دەکاتەوە بۆ پشتیوانی کردن لە گەشەپێدانی بەردەوامیان.

کۆمپانیاکەبەرنامەی هاووڵاتیبوونیدامەزراوەیی جیهانی بەڕێوەدەبات لە سەنتەری داهێنانی سامسۆنگ بۆ دەستەبەرکردنی پشتگیری کار لە بواریتەکنەلۆژیای داهاتوو. سامسۆنگ پابەندەبە پەرەپێدانی بەرهەم و تەکنەلۆژیاکان کە ژیانی بەکارهێنەران بەرزدەکاتەوە بۆ دەوڵەمەندکردنی بەرپرسیارێتی دیجیتاڵی. و سامسۆنگ بەردەوام دەبێت لە گەڕان بەدوایڕێگای زیاتر بۆیارمەتیدانی خەڵک بۆ گەیشتنبەکۆمەڵەیەکی فراوان لەتەکنەلۆژیای دیجیتاڵی گونجاو و مانادار و سوودبەخش.





ئەم هەواڵە 1630جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad