ZNA-هەولێر
ئەمڕۆ پێنج شەممە (30ی کانونی یەکەمی 2021) نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە (79) دۆلار و (29) سەنت مامەڵەی پێوەکراوە. بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمەریکیش (تەکساس) بە (76) دۆلار و (68) سەنت مامەڵەی پێوەکراوە. لەم مانگەدا ، نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو روی لە دابەزین کرد، بەجۆرێک لە (18) مانگی رابردودا یەکەمجارە نەوت بەو ئەندازەیە دابەزێت، بەڕای پسپۆڕانی ئابوریش بڵاوبونەوەی جۆرە نوێیەکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا (ئۆمیکرۆن) کاریگەری لەسەر دابەزینی نرخی نەوت هەیە، لە ئێستاشدا نرخی نەوت جێگیرنییە و بەردەوام لە بەرزبونەوە و نزمبونەوەدایە
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad