ZNA – هەولێر
ئەکتەری هیندی ئەمیتاب باچان، دووبارە دەستپێکردنەوەی بە کاری هونەری راگەیاند کە ماوەیەک بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا و تووشبوونی ئەو ڤایرۆسە دوورکەوتبووەوە. ئەو ئەکتەرە وێنەیەکی خۆی لە هەژمارەی تایبەتی لە ئینستگرام بڵاوکردەوە کە بە دەمامکەوە دەردکەویت و ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، گەڕانەوە بۆ سەر کار، بە دەمامک و وەرگرتنی ژەمی ڤاکسینەوە. بەم دواییە ئەو ئەکتەرە باسی لە یەکێک لە سەیرترین هەوادارانی کرد کە تەواوی ئۆتۆمبێلەکەی بە وتە و ناوی فیلمەکانی ئەو ئەکتەرە نەخشاندبوو، ئەویش واژوویەکی لەسەر ئۆتۆمبێلەکە کرد. ئەمیتاب باچان یەکێک لەو ئەکتەرانە بوو کە خۆی و کوڕ و بووکەکەی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون ، بەڵام توانیان ئەو نەخۆشییە تێپەڕێنن.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad