ZNA – هەولێر
بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا، وێنەگرتنی فیلمی کۆمێدی و رۆمانسی Ticket to Paradise، وێنەگرتنی ئەم بەرهەمە سینەماییە وەستێندرا. ئەم بەرهەمە کە لە ئۆسترالیا وێنەدەگیریط، بەهۆی بڕیار و رێوشوێنەکانی بەهۆی کۆرۆناوە لەو وڵاتە دەرچوون، وێنەگرتنی بۆ کاتێکی نادیار راگیرا. لەم بەرهەمەدا هەریەک لە جۆرج کلۆنی و پینیلۆپی کروز رۆڵی سەرەکی دەگێڕن و حکومەتی ئۆسترالیا بە بڕی چوار ملیۆن و 92 هەزار دۆلار پشتگیری لەم بەرهەمە سینەماییە کردووە. فیلمەکە لە دەرهێنانی ئۆول پارکەرە کە دەرهێنەری فیلمی سینەمایی Mamma Mia! Here We Go Againیە.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad