English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
داهاتی بەشی نوێی Scream لە سینەماکانی جیهاندا
2022-01-19 [05:10 AM]

ZNA – هەولێر


بەشی نوێی زنجیرە فیلمی سینەمایی Scream لە سینەماکانی جیهاندا نمایشکرا و داهاتی بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا.

لە دوای ئەوەی بەشی نوێی زنجیرە فیلمی سینەمایی Spider-Man بەناوی Spider-Man: No Way Home  بۆ ماوەی چەند هەفتەیەک لە لیستی فیلمە پڕداهاتەکانی ئەمریکای باکوور بوو، لەم هەفتەیەدا بەشی پێنجەمی زنجیرە فیلمی Scream توانی پێشی بکەوێت.

فیلمی ترسناک Scream توانی بە کۆکردنەوەی 34 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی، لە ریزبەندی یەکەمی لیستی فیلمە پڕداهاتەکانی ئەمریکای باکوور بێت.

لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا، لە ماوەی 48 کاتژمێردا، توانی 30 ملیۆن و 910 هەزار دۆلار بەدەستبێنێت.

بودجەی بەرهەمهێنانی ئەم بەرهەمە سینەماییە 25 ملیۆن دۆلاری ئەمریکییە و توانی لە یەکەم هەفتەی نمایشکردنی تەنیا لە سینەماکانی ئەمریکا و کەنەدا، هێندەی و نیوی بودجەکەی بەدەستبێنێتەوە.

ئەم بەرهەمە سینەماییە ئەمریکییە، لە دەرهێنانی مات بیتینیلی ئۆلبین و تایلەر جیلیتە و بەشی پێنجەمی زنجیرەی فیلمی ترسناک Screamـە.

رووداوەکانی ئەم بەرهەمە سینەماییە تەواوکەری رووداوەکانی بەشی چوارەمن کە لە 2011 بڵاوکرایەوە.





ئەم هەواڵە 619جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad