English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چ جۆرە ماسکێک لە ئۆمیکرۆن دەتپارێزێت؟
2022-01-20 [05:16 AM]

ZNA— هەولێر


بابەتی بەکارهێنانی ماسک و خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا جارێکی دیکە لە ئەمریکا گەرمکراوەتەوە، لەنوێترین لێدوانیاندا پزیشکانی پسپۆڕ پێشنیازدەکەن ماسکی جۆری N95 بۆ خۆپارێزی لە کۆرۆنا بەکاربێت. دکتۆر ئەبرار کاران، پزیشکی پسپۆڕ لە نەخۆشییە گوازراوەکان لە زانکۆی ستانفۆرد دەڵێت: "ئێستا سەنتەری نەخۆشییە گوازراوەکانی ئەمریکا سەرنجی گەورەی لەسەر هەندێ جۆری ماسکە، کە پارێزگاری باشترمان لێدەکەن لە ماسکەکانی دیکە." دکتۆرەکە وردەکاریی زیاتر دەدرکێنێت و دەڵێت: "ئەو ماسکانەی فیلتەریان بەهێزە، لەنێویاندا ماسکی N95ی پارێزەری سییەکان، ماسکی KN95 و ماسکی KF94 پارێزگاری باشترت لێدەکەن لە ماسکە پەڕۆکان یاخود هەتا ماسکەکانی نەشتەرگەری." دکتۆر ئەبرار دەڵێت سەنتەری نەخۆشییە گوازراوەکان خەڵکی هاندەدەن خەڵک ئەو ماسکانە بەکاربێنن، کە فیلتەریان چڕوپڕترە و هەر ئێستا دەستبکەن بە خۆپارێزی لە دژی ئۆمیکرۆن. سەرەتای سەرهەڵدانی کۆرۆنا خەڵک پەنایان بۆ هەموو جۆرە ماسکێک دەبرد، دوایی پێشنیازکرا خەڵک ئەو ماسکانە بەکاربێنن، کە لە چەند چینێک پێکدێن، دوایی گۆڕا بۆ ماسکی نەشتەرگەری، بەڵام پزیشکان دەڵێن ئێستا روونکراوەتەوە، کە ماسک هەتاوەکو فیلتەری ئەستوورتربێت باشترە. ئەو سەرنج خستنە سەر ماسکە تایبەتەی پسپۆڕ و زانایان لەکاتێکدایە، بڵاوبوونەوەی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن سەرەڕای بەکارهێنانی ڤاکسین لە جیهاندا تووشبوون بە کۆرۆنا هێشتا لە هەڵکشانە، بەتایبەتی دوای بڵاوبوونەوەی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن کە زاناکان دەڵێن خێراتر لە گۆڕاوەکانی پێش خۆی دەگوازرێتەوە. بەراورد بە حەوت رۆژ لەمەوبەر، ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا سەرانسەری جیهان 12٪ و گیانلەدەستدانیش 7٪ زیادیانکردووە، رۆژی سێشەممە لە ئەڵمانیا بۆ یەکەمجار ژمارەی تووشبوونی رۆژانە 100 هەزار کەسی تێپەڕاند لە ئەمریکاش، ئیدارەی بایدن بڕیاری داوە 400 ملیۆن ماسکی پزیشکی لە جۆری ئێن 95 بێ بەرامبەر بەسەر خەڵکی وڵاتەکەیدا دابەشبکات. هاوکات لە چەند ناوچەیەکی ئەمریکا، هاوشێوەی بەریتانیا و کۆریای باشوور، دوای ئەوەی ژمارەی تووشبووان بەهۆی ئۆمیکرۆنەوە بە خێرایی رووی لە زیادبوون کرد، ئێستا بەر کەمبوونەوە چووەتەوە. پسپۆڕانی بواری ڤایرۆس و پەتاکە بە میدیای ئەمریکیان گوتووە، دوای دەربازبوون لە لووتکەی شەپۆلی ئۆمیکرۆن، شەپۆلەکە بە خێرایی بەرەو لاوازبوون دەچێت.





ئەم هەواڵە 1330جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad