English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دابینکردنی دژە تەنی ئیڤۆشێڵد وەک ژەمی زیاد دژی کۆرۆنا
2022-01-22 [01:35 AM]

ZNA


حکومەتی ئەمریکا رەزامەندیی دەربڕی بۆ کڕینی 500,000 ژەمی زیادەی ئیڤۆشێڵد ((tixagevimab لەگەڵ cilgavimab)) کە تێکەڵەیەکی دژەتەنی درێژخایەنە (LAAB) بۆ ڕێگریکردن لە تووشبوون بە کۆڕۆنا، وپێشبینی دەکرێت لە چارەکی یەکەمی 2022 دا 500,000 ژەمی زیادە بگاتە شوێنی خۆی. ئەمەش دوای ڕێکەوتنی پێشووی حکومەت دێت بۆ کڕینی 700,000 ژەمی ئیڤۆشێڵد.

 

ئیسکرا ڕیچ، جێگری سەرۆکی جێبەجێکاری ڤاکسین و دەرمانی بەرگری لە ئەسترازێنیکا، ڕایگەیاند: "ڕێککەوتنەکە دەبێتە هۆی پاراستنی بەشێک لە لاوازترین دانیشتوانی ئەمریکا، لەوانەش لاوازی سیستەمی بەرگری، کە لەوانەیە پاراستنێکی پێویست یان پارێزراو لە ڤاکسینەکان وەرنەگرێت و لە ئێستادا چەند بژاردەیەکی کەم هەیە بۆ وەستان دژی بەرزبوونەوەی خێرای ژمارەی تووشبووان بە کۆڕۆنا کە بەم دواییە بینراون. ئیڤۆشێڵد تاکە دەرمانی دژەتەنییە لە ئەمریکا بۆ بەکارهێنانی لە فریاگوزاریدا بۆ ڕێگریکردن دژی ئۆمیکرۆن و گۆڕاوەکانی تر.

ئیڤۆشێڵد، کە بە AZD7442 ناسراوە، تێکەڵەیەک لە LAABs - tixagevimab (AZD8895) و cilgavimab (AZD1061) وەرگیراوە لە خانە (B) کانەوە کە لەلایەن توشبووان بە ڤایرۆسی SARS-CoV-2 بەخشراوە.

لە کانوونی یەکەمی 2021 بەڕێوبەرایەتی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا مۆڵەتی بەکارهێنانی فریاگوزاری دا بە دەرمانی ئیڤۆشێڵد بۆ مەبەستی ڕێگریکردن لە توشبوون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا بۆ گەنج و پێگەیشتووانی تەمەن 12 ساڵ و زیاتر کە کێشیان دەگاتە 40 کیلۆگرام یان زیاتر و بە لاوازی بەرگری یان بەرگری مامناوەند دەناڵێنن لە ئەنجامی حاڵەتێکی تەندروستی یان لە ئەنجامی بەکارهێنانی دەرمانی جێگریکردنی بەرگریی و جەستەیان بەرگری پێویست بۆ ڤایرۆسەکە لە ڤاکسینی دژە کۆڕۆنا بەدەست ناهێنن، یان ناتوانن ڤاکسین دژە کۆڕۆنا بەکاربهێنن بەهۆی کاردانەوەی خراپی جەستەیان دژی ڤاکسینەکە. ئیڤۆشێڵد تاکە دەرمانی دژەتەنیە لە ئەمریکا دا بۆ ڕێگەگرتن لە نیشانەکانی کۆڕۆنا پێش بەرکەوتنی بە ڤایرۆسەکە.

هەروەها بۆ بەکارهێنانی فریاگوزاری ڕێگەگرتن لە کۆڕۆنا. نزیکەی 2٪ ی دانیشتوانی جیهان دەناڵێنن بەدەست زیادبوونی مەترسیی نەبوونی بەرگری پێویست دژی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە ڤاکسینەکەوە، لەوانەیە سوود لە ئیڤۆشێڵد وەربگرن بۆ ڕێگریکردن لە کۆڕۆنا.

بەڵگەی دەرکەوتنی ئەم دواییانە ئاماژە بەوە دەکات کە پاراستنی ئەو دانیشتوانە بەرگریان لاوازە دژی كۆڕۆنا دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ ڕێگەگرتن لە پەرەسەندنی ڤایرۆسەکە کە هۆکارێکی گرنگە دژی گۆڕاوەکان. لێکۆڵینەوەکانی ئەم دواییانەی بەشی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا و زانکۆی ئۆکسفۆردی بریتانیا و کۆلێژی پزیشکی زانکۆی واشینتۆن، سانت لویس لە ئەمریکا نیشانیاندا کە ئیڤۆشێڵد هەڵدەستێت بە بێلایەنکردنی گۆڕاوەکانی ئۆمیکرۆن(B.1.1.529) و هەموو ڤایرۆسە گۆڕاوە تاقیکراوەکانی SARS-CoV-2 تا ئێستا. بە تێکەڵکردنی دوو دژەتەنی بەهێز لەگەڵ چالاکی تەواوکاری دژی ڤایرۆسەکە، ئیڤۆشێڵد بەرگری هەبوو زاد دەکات لەگەڵ دەرکەوتنی گۆڕاوە نوێیەکانی SARS-CoV-2

. ئیڤۆشێڵد بە پاڵپشتی حکومەتی ویلایەتە یەکگرتووەکان پەرەی پێدەدرێت، لەوانە هاوکاری فیدڕاڵی لەوەزارەتی تەندروستی و خزمەتگوزاریە مرۆییەکان؛ و نووسینگەی یاریدەدەری سکرتێری ئامادەکاریی و وەڵامدانەوە؛ و دەزگای توێژینەوەی پزیشکی زیندەیی بە هاوکاری وەزارەتی بەرگری و نووسینگەی جێبەجێکاری بەرنامەی هاوبەشی کیمیایی و بایۆلۆجی و تیشکی و ناوەکی بەپێی گرێبەستی ژمارە W911QY-21-9-0001

. لەلایەن سەنتەری پزیشکی زانکۆی ڤاندەربیڵت دۆزراوەتەوە و مۆڵەت درا بە ئەسترازێنیکا لە حوزەیرانی 2020دا، دژەتەنە دروستکراوەکانی مرۆڤ بە شوێنە تایبەتەکانەوە بەستراوە لەسەر دەڕپەڕیوەکانی پرۆتینی SARS-CoV-2 و لەلایەن ئەسترازێنیکا بەهێزکراوە بە زیادکردنی تەمەنی نیوە ژیانی و کەمکردنەوەی وەرگری سەر ڤایرۆسەکە و تەواوکردنی بەندی C1q. زیادکردنی تەمەنی نیوە ژیانی زیاتر لە سێ ئەوەندە درێژەپێدانی کردارەکەی بە بەراورد بە دژەتەنە ئاساییەکان کە توانای هەیە تا 12 مانگ پاراستن دژی کۆڕۆنا دابین بکات، داتاکان لە قۆناغی سێیەمی تاقیکردنەوەی PROVENT پیشانیدا کە پارێزگاریەکەی بەلایەنی کەمەوە تا شەش مانگ دەخایەنێت.

ئەمەش بۆ کەمکردنەوەی مەترسیی بەهێزبوونی ڤایرۆسەکە لەسەر دژەتەنەکە. ئیڤۆشێڵد وەک دەرمانێکی ناوەکی بە دەرزی ماسولکەیی (150 میلی گرام لە tixagevimab و 150 میلی گرام لە cilgavimab) بە دوو دەرزی جیا و یەک لەدوای یەک دەدرێت. ئەسترازێنیکا کۆمپانیای ئەسترازێنیکا (LSE/STO/Nasdaq: AZN) لەسەر بنەمای نوێترین زانست کاردەکات و جەختدەکاتەوە لەسەر گەڕان و گەشەپێدان و بازرگانیکردنی دەرمانی ڕەچەتەیی دەرمانسازی بۆ نەخۆشییەکانی دڵ و دەمارەکان و گورچیلە و میتابۆلیزم و سیستەمی هەناسەدان و بەرگری.





ئەم هەواڵە 541جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad