English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
روونکردنەوەیەک لەبارەی دابەش کردنی مووچە 
2022-01-22 [03:19 AM]

ZNA - ھەولێر


سبەی لە پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە، مووچەی مانگی ١٢ دابەش دەکرێت و بەرپرسێکی گەنجینەش لە وەزارەتی دارایی ڕوونکردنەوەی زیاتر دەدات.


ئەشڕەف محەمەد، بەڕێوەبەری گەنجینەی سلێمانی  ڕایگەیاند: "بەھۆی ئەوەی سێشەممە و چوارشەممە لە سلێمانی پشوو بوو، ڕۆژی پێنجەشەمەش ڕێگاوبان بەھۆی بەفر و سەرما خراپ بوو، بۆیە بەشی زۆری مووچە نەدراوە".

ئاماژەی بەوەش دا، ڕۆژی پێنجشەممە لە پارەی ٢٠٠ ملیارەکە، درەنگ پارە گەیشتە سلێمانی، بۆیە بانکەکان نەیانتوانی مووچە بدەن، گوتیشی: "سبەی تەمویل دەدرێتە بانکەکان و مووچەی ھەموو وەزارت و فەرمانگانەی نەدراوە، مووچەکە دەدرێت و بانکەکانیش کراوە دەبن".

بەڕێوەبەری گەنجینەی سلێمانی ئاشکراشی کرد، سبەی مووچەی خانەنشینی سەربازی و شارستانییش دەدرێ و ھەموو ڕێکارەکان تەواو بوون.

شوان بەرزنجی 





ئەم هەواڵە 7981جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad