English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باران روو لە ھەرێمی کوردستان دەکات 
2022-01-22 [04:24 AM]

ZNA - ھەولێر



بەڕێوەبەری کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی سلێمانی رایدەگەیێنێت، بەپێی پێشبینییەکان لە چەند رۆژی داھاتوودا شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باران زۆربەی ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و پلەکانی گەرماش روو لە دابەزین دەکەن. 
 
ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەری کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی سلێمانی رایگەیاند، ئەمساڵ ٢٥١.٤ ملیمەتر باران لە سنووری سلێمانی باریوە و لە سەنتەری پارێزگای سلێمانیش ٤٤ سانتیمەتر بەفرباریوە.
 
بەپێی پێشبینییەکان، لە رۆژی دووشەممەوە شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باران ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و زیاتر کاریگەریی لەسەر ناوچەکانی دھۆک و بەشێک لە پارێزگای ھەولێر دەبێت.
 
بەڕێوەبەری کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد، لە رۆژانی کۆتایی ھەفتە، چوارشەممە و پێنجشەممە، بەھۆی ھاتنی بارستەھەوایەکی ساردەوە شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باران زۆربەی ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
 
ئاسۆ کەمال دەشڵێت، لە شەواندا پلەکانی گەرما ھەر بە نزمی دەمێننەوە و مەترسیی بەستنی رێگەکان بەردەوام دەبێت.





ئەم هەواڵە 2566جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad