English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران جموجۆڵی بازرگانی ئاسایی بووەتەوە
2022-01-22 [04:59 AM]

ZNA-ھەولێر


وتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران رایگەیاند، کە ئێستا جموجۆڵی بازرگانی لە دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران ئاسایی بووەتەوە.

سیروان حوسێن، وتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ئەو شەپۆلی بەفرە زۆرەی سنوورەکەمانی گرتەوە، بووە هۆی درووستبوونی ئاستەنگ لەبەردەم هاتوچۆی هاووڵاتییان و جموجۆڵی بارزگانی لە دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەراندا.

ھەروەھا سیروان حوسێن، وتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە لەلایەن تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی سۆرانەوە دەست کرا بە ڕاماڵینی بەفر و کردنەوەی ڕێگاکانی دیوی هەرێمی کوردستان، هەروەها لە دیوی ئێرانیش بە هەمان شێوە تیمەکانیان دەستیان کرد بە کردنەوەی ڕێگاکان، دوای کردنەوەی ڕێگاکان، ئێستا جموجۆڵی بازرگانی لە دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران ئاسایی بووەتەوە.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 874جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad