English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ستایشی ڕۆڵی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات
2022-01-22 [06:37 AM]

ZNA- ھەولێر


رێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO، ستایشی رۆڵی ڕێزدار (مەسرور بارزانی) سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات لە هەنگاوەکان و ڕێکارەکانی حکومەت بۆ بەرەنگاربوونەوەی مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا. لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان راشیگەیاند: "مەسرور بارزانی بەردەوام هاوکار بووە، لە گەیاندنی خزمەتگوزارییەکان بۆ هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان" نێردەی رێکخراوی تەندروستی جیهانی گوتی: "ئێمە لەگەڵ شاندێکی گەورە و گرنگی رێکخراوی تەندروستی جیهانی هاتووین. ئه‌مڕۆ سێ پەیاممان هەیە. یەکەم ئەوەیە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان، کارێکی مەزنی ئەنجامداوە لە رووبەڕووبوونەوەی ئەو پەتایە، نەک هەر ئەوەش بەڵکو ئێستا توانیوویانە یەکەم حاڵەتی ئۆمیکرۆنیش لە هەرێمەکە بدۆزنەوە.

 ئەمەش بەو واتایەی کە تیمی تەندروستی سەرکەوتووبوون لە دۆزینەوەی ئەو جۆرە گۆڕاوەی کۆرۆنا. دووەم تیمی تەندروستی هەرێمی کوردستان و رێکخراوی تەندروستی جیهانی توانیوویانە پێکەوە کار بکەن، بۆ زیاتر پێشخستنی سیستمی تەندروستی لە هەرێمی کوردستان و عێراقیش. سێیەم بۆ ماوەی دوو ساڵە، هەماهەنگییەکی چڕ لەنێوان وەزارەتی تەندروستی و تیمی رێکخراوی تەندروستی جیهانی هەیە و دەشزانین کە ئەو پەتایە کۆتایی نەهاتووە، بەڵام ئێمە پێکەوە بەهێزین و دەتوانین پێکەوە رووبەڕووی ببینەوە". گوتیشی: "دەمەوێت بەتایبەتیش سوپاسی جەنابی سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێز مەسرور بارزانی بکەم، کە بەردەوام هاوکار بووە لە گەیاندنی خزمەتگوزارییەکان بۆ هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان. سوپاسی جەنابی وەزیری تەندروستیش دەکەم بۆ ئەو هەماهەنگییە پتەوەی لەگەڵ رێکخراوی تەندروستی جیهانی هەیانە".





ئەم هەواڵە 478جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad