ZNA- ھەولێر
پەکەکە دەرفەت دەداتە تورکیا، بۆ ئەوەی شنگال بۆردومان بکات و ئەوەی کە زەرەمەندی ئەو دۆخەشە، تەنها شنگالییەکان و ئێزدییەکانن.
پلانی په‌كه‌كه و حه‌شدی شه‌عبی ئه‌وه‌یه، كه خه‌ڵكی شنگال نه‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر زێدی خۆیان، له‌لایه‌ك حه‌شدی شه‌عبی پلانی ئه‌وه‌ی هه‌یه سنووری سووریا كۆنترۆڵ بكات، ئه‌مه‌ش له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و پلانه ستراتیژیه‌ی پێشتر بۆ دروستكردنی هیلالی شیعی بۆ به‌یه‌كه‌وه به‌ستنه‌وه‌ی سووریا، لوبنان، عێراق و ئێران داڕێژراوه، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه رێگه‌ی شنگال كه به رێگه‌ی سه‌بایا ناسراوه و حه‌شدی شه‌عبی له‌و باوه‌ڕه‌دایه، به‌هه‌ر نرخێك بێت ده‌بێت ئه‌و رێگه‌یه كه به سووریا ده‌گات، له‌ژێر كۆنترۆڵی ئه‌واندا بێت.
حه‌یده‌ر شه‌شۆ گوتی: ئه‌و كاته‌ی په‌كه‌كه هاته شنگال، له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆ هات، نه‌ك له‌پێناو پارێزگاریكردن له ئێزیدییه‌كان. كاتێك په‌كه‌كه هات، به رێككه‌وتن هاته ئه‌و ده‌ڤه‌ره و دواتر په‌كه‌كه له‌سه‌ر داوای حه‌شدی شه‌عبی له‌گه‌ڵ داعش رێككه‌وتنی كرد، بۆ ئه‌وه‌ی رێگایه‌ك بكاته‌وه تاوه‌كو خه‌ڵكه‌كه ببه‌نه ده‌ره‌وه‌ی شنگال، كه له‌كاتێكدا ئه‌و كاره به پیلانڕێژی بۆ ده‌ركردنی خه‌ڵك له‌سه‌ر زێدی خۆیان ئه‌نجامدرا، ئێستاش منه‌ت به‌سه‌ر ئێزیدییه‌كانه‌وه ده‌كه‌ن و پێیان ده‌ڵێن: ئێمه بووین ئێوه‌مان رزگاركرد، له‌كاتێكدا په‌كه‌كه به‌رامبه‌ر ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ داعش، به ملیۆنان دۆلاری له حه‌شدی شه‌عبی وه‌رگرت و نوێنه‌ریشیان له‌ناو حه‌شدی شه‌عبی هه‌بوو.
جه‌ختیشی كرده‌وه، ئامانجی ئه‌و كاتیشیان ئه‌وه‌بوو كه خه‌ڵكی شنگال له‌سه‌ر زێدی خۆیان نه‌مێنێت، تا ئێستاش په‌كه‌كه له‌سه‌ر ئه‌و په‌یڕه‌وه به‌رده‌وامه، كه ده‌رفه‌تی ئه‌وه به خه‌ڵكی شنگال نه‌دات بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر زێدی خۆیان و پاساویش بۆ توركیا خۆش بكات، بۆ ئه‌وه‌ی ماوه ماوه خه‌ڵكی شنگال له‌ڕێگه‌ی هێرش و بۆردومانهكانییهوه بكه‌نه قوربانی پلانه‌كانیان.
هه‌روه‌ها حه‌یده‌ر شه‌شۆ ده‌ڵێت: به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئامانجی په‌كه‌كه پارێزگاریكردن نییه له خه‌ڵكی شنگال، به‌ڵكو ئامانجی په‌كه‌كه پارێزگاریكردنه له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی و ئه‌و لایه‌نه هه‌رێمایه‌تیانه‌ی پشتیوانی‌یان لێ ده‌كه‌ن و ئاراسته‌یان ده‌كه‌ن، له رۆژئاوای كوردستانیش به هه‌مان شێوه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پارێزگاریكردن له خه‌ڵكی رۆژئاوا ئامانجی په‌كه‌كه نییه، ئامانجی په‌كه‌كه پارێزگاریكردن نییه له قه‌ندیل و سنووره‌كانی كوردستان له‌گه‌ڵ توركیا، ئامانجی په‌كه‌كه له‌ژێر فه‌رمانی ئه‌و وڵاتانه‌ی ئه‌وان ئاراسته ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌یه كه هیچ شوێنێك له هه‌رێمی كوردستان نه‌بێت، كه ئاسایش و سه‌قامگیری تێیدا به‌رقه‌رار بێت.
ئەم هەواڵە 418جار خوێندراوەتەوە |