ZNA- ھەولێر بەشێک لە رێککەوتنی نێوان پارێزگاری هەولێر و ئورمیە بۆ ئاڵ و گۆڕی بازرگانی لەرێگای مەرزی حاجی ئۆمەران-تەمەرچین کەوتە واری جێبەجێکردنەوە
دوا بە دوای سەردانی بەڕێز ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و شاندی یاوەری بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران و واژووکردنی رێککەتنامەی نێوان بەڕێزان پارێزگاری هەولێر و پارێزگاری ئازربایجانی ڕۆژئاوا(ئورمییە) کە لەیەکێک لەخاڵەکانی ئەو ڕێککەوتنە داوا کرابوو هەروەک چۆن بارەکانی ترانزێت لە سنورەکانی تر داخل دەکرێن، لەخاڵی سنووری حاجی ئۆمەرانیش بەهەمانشێوە رێگەیان پێبدرێت، ئەمڕۆ بە دوو نووسراوی فەرمی لەلایەن پارێزگای ئورمیە، بریارەکە کەوتە واری جێبەجێ کردنەوە و بۆ لەمەودوا باری ترانزێت لە خاڵی سنووری حاجی ئۆمەرانیش داخل دەکرێت.
ئەم هەواڵە 436جار خوێندراوەتەوە |