English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رێژەی هەڵاوسان لە بەریتانیا بەرزترین ئاست لە 30 ساڵی رابردوودا تۆمار دەکات
2022-01-23 [12:30 PM]

ZNA:هەولێر


رێژەی هەڵاوسان لە بەریتانیا بۆ بەرزترین ئاستی خۆی لە 30 ساڵی رابردوودا بەرزبووەتەوە و بەشێک لە خەڵک توانای دابینکردنی خۆراکیان نییە. بەرزبوونەوەی نرخی ماددە خۆراکییەکان خەڵکی هەژار و کەمداهاتی هەژارتر کردووە.
 
هەیدی، سەردانکەرێکی بانکی خۆراکە و دەڵێت، "یەک جار لە تەواوی ژیانمدا سەردانی بانکی خۆراکم کرد، ئێستا دووەم جارە کە سەردانی دەکەم. من وەک راهاتن لە کاتی بەبازاڕکردندا هەندێ شت وەک یارمەتی بۆ بانکەکانی خۆراک هەڵدەگرن، دیارە ئێستا سەرەی خۆم هاتووە و دەبێت داوای یارمەتی لە بانکەکانی خۆراک بکەم."
 
رێژەی هەڵاوسان لە بەریتانیا بەپێی ئامارە فەرمییەکانی حکومەت لە مانگی رابردوودا بۆ 5.1٪ بەرزبووەتەوە. زیادبوونی ژمارەی ئەو کەسانەی کە پێویستیان بە خۆراک هەیە لە بەریتانیا هێندە زیادبووە کە بانکەکانی خۆراک دەڵێن رەنگە ناچاربن بڕی ئەو خۆراکەی کە دەیدەنە سەردانکەرانیان کەمبکەنەوە، یان ناچاربن داواکاریی هەندێ لە خێزانەکان جێبەجێنەکەن.
 
مایکل بێکێت، بەڕێوەبەری بانکی خۆراکی کۆڵکێستێر دەڵێت، "خەرجی خێزانەکان زیادبووە و کۆمەڵێک کێشەی دروستکردووە کە بەهۆی هەڵاوسانەوە روویانداوە. لەگەڵ بەرزبوونەوەی رێژەی هەڵاوسان، نرخی ماددە خۆراکییەکان زیاتر بەرزدەبنەوە. لە کاتی هەژماکردنی رێژەی هەڵاوسان نرخی خۆراکە هەرزانەکان لەبەرچاو ناگیردرێن کە بە رێژەی 100٪ بەرزبوونەتەوە."
 
بانکەکانی خۆراک لە بەریتانیا دەڵێن بڕی بەخشینی خۆراک لەلایەن تاکەکەسەکانەوە کەمیکردووە و رێکخراو و کۆمپانیاکانیش کە خۆراک دەبەخشنە بانکەکانی خۆراک بەهۆی کێشەی گواستەوە و لۆجستیک نەیانتوانیوە وەک ساڵانی رابردوو خۆراک بگەیێننە بانکەکانی خۆراک.
 
ئیلیزابێت مایتۆم، بەڕێوەبەری پرۆژەی بانکی خۆراکی نۆروود دەڵێت، "هەندێ خەڵک هەن کە کاریان هەیە، بەڵام لەبەر ئەوەی خەرجییەکان زۆر بوون فریای دابینکردنی خواردنی تەواو ناکەون. هەندێکی دیکەش هەیە هێشتا بێکارن و لەبەر کاریگەرییەکانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کارکانیان لەدەستداوە، ئەم خەڵکانەش دیارە کێشەی زۆریان لە دابینکردنی خۆراک هەیە."
 
بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی یارمەتیی خۆراکی بەریتانیا 90٪ـی بانکەکانی خۆراک لەو وڵاتە رایانگەیاندووە، ئەگەر بەو شێوازە ژمارەی سەردانکەریان زیادبێت، ناتوانن لە پێدانی هاوکاری بە هاووڵاتییان بەردەوام بن.





ئەم هەواڵە 1846جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad