ZNA-هەولێر
ئەمڕۆ دووشەممە 21ی 2ى 2022 نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 90 دۆلار و 93 سەنت مامەڵەی پێوەکراوە. هه‌روه‌ها،بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمەریکیش تەکساس بە 89 دۆلار و 72 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. له كۆتایییهكانی ساڵی 2021 نرخی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زی، به‌ڕای پسپۆڕانی ئابووریش هۆكاری دابه‌زینه‌كه‌ی به‌هۆی بڵاوبونەوەى ئۆمیکرۆن بوو ، جۆرە گۆڕاوە نوێیەكەی ئێستای ڤایرۆسی كۆڕۆنا . سه‌باره‌ت به‌هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی ئێستای نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهاندا، ئاژانسه جیهانییه‌كان ڕایانگه‌یاندووه، كه به‌هۆی به‌رده‌وامی خواست له‌سه‌ر نه‌وتی خاو هۆكارێكه له به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كه‌ی، هه‌روه‌ها له به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌واڵ و گهشبینیانهی كه له‌به‌رامبه‌ر كۆتایی هاتنی ڤایرۆسی كۆڕۆنا دروستبووه.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad