ZNA:هەولێر ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، لەگەڵ قەتەر تاوتوێی هاوردەکردنی ملیۆنێک و نیو تۆن گازیان کرددووە و دامەزراوەکانی عێراق ئامادەن بۆ وەرگرتنی ئەو بڕە گازە تاوەکو وێستگەکانی کارەبا بەگەڕبخەن.
لە پەراوێزی کۆبوونەوەی وەزیری نەوتی عێراق لەگەڵ هاوتا قەتەرییەکەی رایگەیاند، عێراق دەبێتە یەکێکە لە هاوردەکارە سەرەکییەکانی گازی شلکراوەی قەەرەی لەچەند ساڵی داهاتوودا.
گووتیشی، لە کۆبوونەوەکەیان پەیوەندی دوو لایەنەی نیوان هەردوو وڵات و پەرەپێدانی تاتوێکراوە، بە تایبەت لە بوارەکانی وەبەرهێنانی قەتەری لە کەرتی نەوت و گاز و هەروەها ئەو بوارانەی بە لایەن هەردوو وڵاتەوە گرنگن.
ئەم هەواڵە 556جار خوێندراوەتەوە |