English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌هۆی به‌رده‌وامی جه‌نگی نێوان ڕووسیا و ئۆكڕانیا تا دێت نرخی نه‌وت به‌رز ده‌بێته‌وه‌
2022-02-25 [08:01 AM]

ZNA:هەولێر


ه‌هۆی به‌رده‌وامی جه‌نگی نێوان ڕووسیا و ئۆكڕانیا تا دێت نرخی نه‌وت به‌رز ده‌بێته‌وه‌ و ئه‌مڕۆ هه‌ینی گه‌یشته‌ سه‌رووی 100 دۆلاره‌وه‌.

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی نرخی نه‌وتی برێنت ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی تۆمار كرد له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ و 2.72 دۆلاری هاته‌ سه‌ر، واته‌ به‌ڕێژه‌ی 2.75% نرخه‌كه‌ی زیادی كرد و ئێستا هه‌ر به‌رمیلێك نرخه‌كه‌ی 101 دۆلار و 87 سه‌نته‌.

نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی تێكساسی ئه‌مه‌ریكیش 2.70 دۆلاری هاته‌سه‌ر و ئێستا به‌ 95.51 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ ده‌كرێ.

به‌هۆی شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌كانی نێوان ڕووسیا و ئۆكڕانیا دوێنێ پێنجشه‌م نرخی نه‌وت بۆ یه‌كه‌مجار له‌ دوای ساڵی 2014 گه‌یشته‌ سه‌ڕووی 100 دۆلار و به‌رزترین نرخیش كه‌ دوێنێ تۆمار كرابوو هه‌ر به‌رمیل نه‌وتێكی برێنت 105 دۆلاری تۆمار كردبوو.

جێی باسه‌ له‌ به‌ره‌به‌یانی دوێنێ پێنجشه‌مه‌وه‌ جه‌نگی نێوان ڕووسیا و ئۆكڕانیا ده‌ستی پێ كردووه‌ و سوپای ڕووسیا به‌ درێژایی سێ قۆڵه‌وه‌ چوونه‌ته‌ نێو خاكی ئۆكڕانیا و ته‌نانه‌ت چه‌ند كیلۆمه‌ترێك له‌ شاری كیێفی پایته‌ختی ئۆكڕانیا نزیك بوونه‌ته‌وه‌.





ئەم هەواڵە 487جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad