ZNA- ھەولێر رێبوار بابكه‌یی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه له په‌رله‌مانی كوردستان، له‌باره‌ی سه‌ردانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌ریتانیا گوتی: ئه‌م سه‌ردانه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت زۆر گرنگ بوو و له‌كاتێكی زۆر گونجاو‌دا بوو و ده‌كرێت له چه‌ندین ره‌هه‌نده‌وه شرۆڤه بۆ گرنگیی ئه‌و سه‌ردانه بكرێت.
هه‌وره‌ها گوتی: دیپلۆماسیه‌تی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر دوو بنه‌مای سه‌ره‌كی بونیاتنراوه، یه‌كێكیان پراكتیكییه، كه تێیدا جه‌نابی سه‌رۆكی حكومه‌ت به شێوه‌یه‌كی كرداری هه‌نگاو ده‌نێت و به‌شێوه‌یه‌كی پراگماتیكی ده‌ڕوانێته ئه‌و پرسانه‌ی دێنه پێشه‌وه، كه په‌یوه‌ستن به عێراق و هه‌رێمی كوردستانه‌وه، جا چ له‌سه‌ر ئاستی سیاسی، یان ئه‌منی یاخود ئابووری بێت، یانیش وزه.
گوتیشی: دووه‌م بنه‌مای ستاتیژیهتی سه‌رۆكی حكومه‌ت، بریتییه له واقعیه‌ت، واتا سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای تێڕوانینه‌كانی بۆ توانای ئابووری و ژێرخانی هه‌رێمی كوردستان په‌یڕه‌وی سیاسه‌ت و دیپلۆماسیه‌تی خۆی ده‌كات، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا توانیویه‌تی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره به‌ده‌ستبهێنێت و به‌و هۆیه‌شه‌وه كوردستان به‌هێزتر بووه، چ له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ یانیش ده‌ره‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی تێبینی بكه‌ین، زۆرێك له‌و خاڵانه‌ی به‌رنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌م جێبه‌جێكراون، كه سه‌رۆكی حكومه‌ت له په‌رله‌مان خستییه روو، به‌تایبه‌ت له پرسه‌كانی كاراكردنی دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، نه‌هێشتنی روتین و زۆر بابه‌تی دیكه، ئه‌مه‌ش جێگه‌ی ده‌ستخۆشییه. هه‌رچی له‌سه‌ر ئاستی ده‌ره‌وه‌شه، ئێستا په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه و دیپلۆماسیه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی جیهان به‌هێزتر بوونه و پێیان ناوه‌ته قۆناغێكی زۆر باشتر. بۆیه ده‌توانم له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه بڵێم: "سه‌رۆكی حكومه‌ت توانیویه‌تی له‌م قۆناغه‌دا كوردستانێكی به‌هێزتر بهێنێته ئاراوه".
له وه‌ڵامی پرسیاری: بۆچی ئه‌م سه‌ردانه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ به‌ریتانیا گرنگ بوو، رێبوار بابكه‌یی گوتی: "به‌ریتانیا وڵاتێكی گه‌وره‌یه، نه‌ك ته‌نها له‌سه‌ر ئاستی ئه‌وروپا، به‌ڵكو له‌سه‌ر ئاستی جیهانیش به گشتی، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه ئه‌ندامه له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌ندامیشه له دوو له به‌هێزترین گرووپه ئابووری جیهان(G8 و G20)، هه‌روه‌ها سیاسه‌تی به‌ریتانیا كاریگه‌ریی له‌سه‌ر یه‌كێتی ئه‌وروپا جیهانیش هه‌یه".
رێبوار بابكه‌یی دووپاتیكرده‌وه، "گرنگییه‌كی سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌م جاره‌ی مه‌سرور بارزانی بۆ به‌ریتانیا خۆی له تێڕوانینی به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته به‌رامبه‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌بینێته‌وه، كه گۆڕانێك له تێڕوانینه‌كانیان درووست بووه" و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، ئه‌وكات به‌ریتانیا رۆڵێكی نه‌رێنیی له دژایه‌تیكردنی هه‌رێمی كوردستان گێڕا، چونكه ئه‌وكات به‌ریتانیا وا بیریكرده‌وه، كه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ده‌كه‌ونه مه‌ترسییه‌وه، من له‌و باوه‌ڕه‌دام، له‌گه‌ڵ ئه‌م سه‌ردانه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ ئه‌و وڵاته، گۆڕانێكی گه‌وره له هه‌ڵوێست و سیاسه‌ته‌كه‌ی به‌رامبه‌ر هه‌رێمی كوردستان هاتووه‌ته ئاراوه، بۆیه به‌ریتانیا ده‌یه‌وێت لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان بكاته‌وه و لسه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندیی ستراتیژی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان به‌هێز بكات.
دووپاتیشیكرده‌وه، به‌هێزبوونی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه ده‌ستكه‌وتێكی دیپلۆماسیی زۆر گه‌وره‌یه، چونكه هه‌رچه‌ند كاره‌كته‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی جیهان، وه‌ك: به‌ریتانیا، فه‌ره‌نسا، ئه‌ڵمانیا و ئه‌مه‌ریكا په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان به‌هێز بكه‌ن، ئه‌وه‌نده هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێت پارێزگاری له پێگه ده‌ستوورییه‌كه‌ی بكات، به‌مه‌ش هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێت رۆڵێكی باشتر له هاوكێشه سیاسییه‌كاندا بگێڕێت.
ئەم هەواڵە 625جار خوێندراوەتەوە |