ZNA-هەولێر ڕێکەوتی (2022/4/24) لە لایەن بنکەی پۆلیسی گومرگی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لە کاتی پشکنینی بارهەلگرێکدا توانیان دەست بەسەر گێڕی ئۆتۆمبێل لە جۆری کامیری دابگرن کە لە ناو بارهەلگرێکی ئێرانی شاردرابوو و دەیویست بو شێوەی قاچاخ و بە نایاسایی بە بێ ئیجرائاتی گومرگی ببەنە ناو خاکی ووڵاتی ئێران.
لە دوای دەست بە سەر داگرتنی گێڕی ئۆتۆمبێل لە جۆری کامیری ،دۆسیەکە رەوانەی بەشی یاسایی بەڕێوەبەرایەتی گومرگی حاجی ئۆمەران کرا و پەڕاوی لێکۆلینەوەی یاسایی بۆیان کرا و بە پێی رێنمایی و یاسای گومرگی ئیجرائاتی پێویست وەرگیرا.
بە ناوی دەروازەی نێو دەولەتی حاجی ئۆمەرانەوە دەست خۆشی لە بەرێوەبەر و ئەفسەر و کارمەندانی پۆلیسی گومرگی دەروازەی حاجی ئۆمەران دەکەین کە بە شەو و رۆژ لە ئەرک دان لە پێناو بە گژداچوونەوەی کاری نایاسایی و نەهێشتنی قاچاخی لە دەروازەکەمان.
ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی
کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران
ئەم هەواڵە 577جار خوێندراوەتەوە |