ZNA-هەولێر
ڕۆژانە بە بەردەوامی ژمارەیەكی زۆر گەشتیارانی كوردستان و پارێزگەكانی عێراق و بیانی سەردانی پردی دەلال دەكەن، بە تایبەتی ئەمساڵ لە ڕۆژانی جەژندا ژمارەیەكی زۆر لە گەشتیاران سەردانی زاخۆ و "پردی دەلال"یان كرد و لەلایەن تیمەكانی گەشتوگوزاری زاخۆوە بەردەوام نۆژەن و خاوێن دەكرێتەوە. بۆ بایەخدانی زیاتر بە پردی دەلال بۆ ئەوەی بە جوانتریش شێوە پێشوازی لە گەشتیارانی كورد و پارێزگەكانی عێراق و بیانی بكرێت، گەشتوگوزاری زاخۆ و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بە گوژمەی نزیكەی 70 ملیۆن دینار سیستەمێكی پێشكەوتووی ڕووناككەرەوەیان بۆ پردەكە دانا و ئەمەش هێندەی تر بووە جێی سەرنجی گەشتیاران و سیمایەكی جوانتری بە پردەكە داوە. گوژمەی پرۆژەی دانانی سیستەمی ڕووناككەرەوە لەسەر ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و بەشێوەی ڕاستەوخۆ كارەكە لەلایەن گەشتوگوزاری زاخۆ جێبەجێكراوە، ئەمەش لەكاتێكدایە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بە گوێرەی پلانێكی نوێ، بایەخی زیاتر بە سێكتەری گەشتوگوزار دەدات. ڕاگەیاندنی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad