English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پارێزگاری دھۆک: گەرەنتی دەدەینە خوشک و برایانی مەسیحی، ڕێگە نادەین ھێرشیان بکرێتە سەر و پارێزراو دەبن
2022-05-11 [04:44 AM]

ZNA - ھەولێر


    
دوای ئەوەی ئەمڕۆ (١١/٥/٢٠٢٢) لە نێوان دوو کەسدا لە گوندی بادڕەشکێ لە سنووری دھۆک کێشە ڕووی دا، شاندێک سەردانی گوندەکەی کرد کە لە وەزیری گواستنەوە و نوێنەری وەزارەتی ناوخۆ و پارێزگاری دھۆک پێک ھاتبوو و سەردانی ناوچەکەیان کرد و پارێزگاری دھۆکیش جەختی کردەوە، کێشەکە بەو شێوەیە نییە کە باس دەکرێت و لە ڕێگەی یاساوە چارەسەر دەکرێت و بە ھیچ شێوەیەک ڕێگە نادرێت ھێرش بکرێتە سەر مەسیحییەکان و پارێزراو دەبن .

پارێزگاری دھۆک، دکتۆر عەلی تەتەر، لەبارەی ئەو کێشەیەی لە سنووری ناحیەی سەرسنگ لەسەر عەرد لە گوندی بادڕەشکێ لە نێوان دوو ھاووڵاتیی مەسیحی و موسڵماندا ڕووی دا، لەگەڵ وەزیری گواستنەوە و گەیاندن، ئانۆ جەوھەر و نوێنەری وەزارەتی ناوخۆ گەیشتنە سەرسنگ و پارێزگاری دھۆکیش ڕایگەیاند: ''دوای ئەوەی لەسەر زەوی شەڕ لە نێوان دوو ھاووڵاتی ڕووی دا، ڕێکاری یاساییی بەرامبەر ھەردووکیان گیراوەتە بەر و ئەو کێشەیە کۆنە و جارێکی دیکە دروست بووەتەوە و لیژنەیەک پێک ھێندراوە و پێشتریش سەردانی ناوچەکەی کردووە و کار دەکرێت لە ڕێگەی یاسایییەوە ئەو کێشەیە چارەسەر بکرێت و وەزیری گواستنەوەش لەسەر خەت بووە و کێشەکە ئەوەندە گەورە نییە کە باس دەکرێت و لە ھەموو ناوچەکان لە نێوان موسڵمانانیشدا کێشە ھەیە.''

دکتۆر عەلی تەتەر گوتیشی: ''گەرەنتی دەدەمە خوشک و برایانی مەسیحی، سیاسەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئەوەیە ڕێگە نادەین ھێرشیان بکرێتە سەر و پارێزراو دەبن و ڕێزیان لێ دەگرن و بە سەربەزییەوە لە ھەرێم دەژین و ئەوەی ھەشە کێشەکە لەسەر زەوییە و ئێمە ھەندێک ھێزمان لەسەر داوای وەزیر نارد بۆ ئەوەی خەڵکی ئێمە بپارێزن و کێشە دروست نەبێت، بۆیە ئەوانە خۆشەویستیی ئێمەن و کەس ناتوانێت دەستدرێژییان بکاتە سەر.''

بڵند ئیبراھیم





ئەم هەواڵە 298جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad