ZNA-هەولێر
لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان ، سامان ئەحمەد ، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی كوردستان ئاشکرای دەکات وا بڕیارە سبەی سێشەممە بە مەبەستی گفتوگۆکردن سەبارەت بە دانانی بەرنامەی کاری دانیشتنی پەرلەمان و هەوڵی دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی پەرلەمان ، سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان کۆببێتەوە . هاوکات بڕیاریشە دوای کۆبوونەوەی سەرۆکایەتی پەرلەمان سەرۆک فراکسیۆنەکانیش کۆببنەوە . ئەوە لە کاتێکدایە زیاتر لە 75 رۆژە پەرلەمانی کوردستان بەهۆی گوشارەکان بۆ سەر سەرۆکی پەرلەمان لە لایەن حزبەکەیەوە، کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی کوردستانی ڕاگرتووە ، ئەو ڕاگرتنەش بە پێی پەیڕەوی ناوخۆیی لادانە لە یاساکانی دەسەڵاتی سەرۆکایەتی پەرلەمان .
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad