ZNA-هەولێر
ئەمڕۆ دووشەممە، بە گوێرەی میدیا ناوخۆییەکانەوە، بەهۆی ئەو خۆڵبارینە چڕەی کە زۆربەی پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە فڕۆکەخانەکانی سلێمانی، بەغدا و نەجەف گەشتەکانیان بۆ ماوەیەکی نادیار هەڵپەسارد، هەروەها هەریەک لە پاریزگاکانی بەغدا، کەرکووک، دیالە، بابل، واست، نەجەف و دیوانییە دەوامی فەرمییان لە فەرمانگەکانیان راگرت.
هاوکات دەسەڵاتدارانی عێراق تاقیکردنەوەی قوتابخانە و زانکۆکانیان دواخست و، بەهۆی ئەم خۆڵبارینەوە هەردوو وەزارەتی تەندروستی و کارەبای عێراق ئەوپەڕی ئامادەباشییان راگەیاند.
ئەم هەواڵە 274جار خوێندراوەتەوە |