English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەکاتی خۆلباران پێویستە شۆفێر چیبکات
2022-05-16 [12:10 PM]

ZNA- ھەولێر


بەھۆی ئەوەی وا پێشبینی دەکرێت ئەمسال رۆژەکانی خۆلباران زیاترببن بۆیە گوتەبێژی پۆلیسی ھاتووچۆی ھەولێر چەند رێنمایێک دەداتە شۆفێران بۆ ئەوەی بە دوربن لە روداوی ھاتووچۆ .


عەقید فازل حاجی گوتەبێژی پۆلیسی ھاتووچۆی ھەولێر بە ئاژانسی ھەوالی زاگرۆسی راگەیاند لە کاتی خۆلباران پێویستە شوفێر خێرایی کەمبکاتەوە وە بەردەوام گلۆپی تەم دابگیرسێنێت بۆ ئەوەی بینراو بێت شۆفێرەکانی تر بیبینن .


فازل حاجی گوتیشی وە لەسەر شوفێر پێویستە ماوەی بێوەیی جێبھێلێت لە نێوان خۆیی و ئۆتۆمبێلەکانی تردا وە ھەولبدات تەرکیزی زیاتربێت تاوەکوو ئەو ھۆکارەنەی دەبنە سەرچاوەی مەترسی و رووداو زوتر ھەستیان پێبکات و بیانبینێت .


لە بەشێکی تری رێنمایەکان دا فازل حاجی رایگەیاند پێویستە شوفێر زیاتر ئاگاداری ئەو شەقامانەبێت کە تاک سایدن مانۆری تێپەراند ئەنجام نەدات بەھۆی ئەوەی ئاستی بینین کەمترە وە بەردەوام ھەولبدات جامی ئۆتۆمبێلەکان دابخات بۆ ئەوەی تۆز و خۆل نەێتە ژورەوە .





ئەم هەواڵە 499جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad