ZNA-هەولێر ئەم گەنجە لەسەر گۆڕی کێ و بۆ چی خۆی کوشت
گەنجێكی تەمەن 24 ساڵی لە ناحیەی بجێلی سەر بە قەزای ئاكرێ، كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
درەنگانی شەوی رابردوو گەنجێكی تەمەن 24 ساڵی بە ناوی رەوەند دلێر سەعید ،خەڵكی قەزای ئاكرێ بەرەو گۆڕستانی مەزاران لە ناحیەی بجێل بەڕێكەتووەو لەسەر گۆڕی مامی ، كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
بە گوێرەی زانیارییەكان، گەنجەكە بەر لەوەی كۆتایی بە ژیانی خۆی بهێنی، تەلەفۆنی بۆ هاوڕێیەكی كردووەو پێی راگەیاندووە كە لەبەر كێشەیەك كۆتایی بەژیانی خۆی دەهێنێ.
ئەم هەواڵە 688جار خوێندراوەتەوە |