ZNA - هه‌ولێر
وه‌زیری دادی هۆڵه‌ندا، دیلان یەشیلگۆز-زێگریۆس گه‌یشته هه‌ولێری پایته‌خت و له لایه‌ن به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه پێشوازی لێكرا.
ئه‌مه دووه‌م سه‌ردانی وه‌زیرانی حكومه‌تی هۆڵه‌ندایه بۆ هه‌رێمی كوردستان، پێشتریش له كۆتایی نیسانی رابردوودا وه‌زیری بازرگانی ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌ندا به سه‌ردانێك گه‌یشته هه‌ولێر و له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی هه‌رێم باسیان له بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا كرد.
ئه‌م سه‌ردانانه دوای ئه‌وه دێن، كه مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له 9ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2020 سه‌ردانی هۆڵه‌ندای كرد و له كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی هۆڵه‌ندا مارك روته بڕیاریان دا په‌یوه‌ندی ئابووری و بازرگانی و كشتوكاڵی نێوان هه‌ردوولا پێشبهخهن و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا هه‌رێمی كوردستان ده‌رگای به رووی هاتنی كۆمپانیاكانی هۆڵه‌ندا له بواری په‌ره‌پێدانی كشتوكاڵ كرد.
ئەم هەواڵە 364جار خوێندراوەتەوە |