English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بڕیارێک لەبارەی مۆڵەتی فەرمانبەرانەوە دەردەچێت
2022-05-18 [12:26 PM]

ZNA- ھەولێر



 وەزارەتێکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بڕیارێک لەبارەی مۆڵەتەوە بۆ بەشێکی فەرمانبەران دەردەکا.

بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، کە لە  وێنەیەکی دەست (ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس) کەوتووە، ئاماژە بەوە دراوە ئەو فەرمانبەرانەی کە تواناسازییان تەواو کردووە  نابێت  مۆڵەتی بێ مووچەیان پێبدرێ.

ھاتووە "سەبارەت بە کاندیدانی بەرنامەی تواناسازی کە بە سەرکەوتوویی لە خوێندن گەڕاونەتەوە، نابێ لە شوێنی خۆیان دەستبەکاربوونیان بۆ بکرێ تاوەکوو لە وەزارەتی خوێندنی باڵا پاکتاوی داراییان بۆ دەکرێ".

وەزارەتی خوێندنی باڵا ئەوەشی خستووەتە ڕوو "پێویستە سەرکەوتوانی تواناسازی دوای دەستبەکاربوونیان پێنج ساڵ خزمەت بکەن و بەھیچ شێوەیە مۆڵەتی بێ مووچە نایانگرێتەوە".

جەخت لەسەر ئەوەش کراوەتەوە، پاش تەواوکردنی پێنج ساڵی خزمەت، ئەوکات مۆڵەتیان پێبدرێ.

باسی ئەوەش کراوە "سەبارەت بە ھەڵگرتنی پڕۆسەی دەستەبەری دارایی پێویستە ئەو کەسانە پێنج ساڵ خزمەتیان ھەبێت و ھیچ قەرزاری حکوومەت نەبن".





ئەم هەواڵە 682جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad