English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شەپۆلێكی خۆلبارینی چڕ بەرێوەیە
2022-05-18 [04:50 AM]

ZNA_ هەولێر


سادق عه‌تییه‌، كه‌شناسی پێشكه‌وتووی عێراقی له‌ پۆستێكدا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: دوای گه‌یشتنی ئه‌و شه‌پۆله‌ خۆڵبارینه‌ بۆ عێراق، له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی كات به‌شێوه‌یه‌كی پله‌دار هه‌موو شاره‌كانی وڵات ده‌گرێته‌وه‌.

وه‌ك ئاماژه‌شی پێدا، تا ئێستا پێشبینیه‌كان وان كه‌ خۆڵبارینه‌كه‌ چڕ ده‌بێت و بۆ شه‌وی شه‌ممه‌ و رۆژانی یه‌كشه‌ممه‌ و دووشه‌ممه‌ ته‌واوی شاره‌كان ده‌گرێته‌وه‌.

هه‌روه‌ها گوتی: به‌هۆی هه‌ڵكردنی بایه‌كی سارد پله‌كانی گه‌رما روو له‌ دابه‌زین ده‌كه‌ن و له‌ ماوه‌ی نێوان شه‌ممه‌ و یه‌كشه‌ممه‌ له‌ هه‌ندێك شوێن بۆ 8 پله‌ی سه‌دی داده‌به‌زن.

به‌گوته‌ی عه‌تییه‌، زۆرترین رێژه‌ی چڕی خۆڵبارینه‌كه‌ له‌ شاره‌كانی فوراتی ناوه‌ڕاست و باشووری خۆرئاوای عێراق ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌ نییه‌ كه‌ شه‌پۆله‌كه‌ ناوچه‌كانی دیكه‌ نه‌گرێته‌وه‌.

كه‌شناسه‌ پێشكه‌وتووه‌كه‌ی عێراق هاووڵاتییان له‌ مه‌ترسییه‌كانی شه‌پۆله‌كه‌ ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ ئه‌م رێنماییانه‌ی به‌شی پێشبینی كه‌شوهه‌وا له‌ ده‌سته‌ی كه‌شناسی عێراق بۆ هاووڵاتیان ده‌خاته‌ڕوو:

– گه‌شتكردن بۆ ده‌ره‌وه‌ مه‌ترسیداره‌ و وه‌ستاندنی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كان له‌ فڕۆكه‌خانه‌كان به‌گوێره‌ی دۆخی كه‌شوهه‌وا ده‌بێت.

– پێویسته‌ ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی ره‌بوو و هه‌ستیارییان هه‌یه‌، ئاماده‌كاری پێشوه‌خته‌یان هه‌بێت.

– ئه‌گه‌ر زۆر پێویست نه‌بێت، نابێت هاووڵاتییان له‌ ماڵه‌كانیان بێنه‌ ده‌ره‌وه‌.





ئەم هەواڵە 640جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad